كوردى

ئه‌نجومەنی جەماوەری دوزخورماتوو راگه‌یه‌نرا

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

January 14, 2018 at 2:22 pm

بەغدا/5-1-2018/ وەفدێکی ئاوارەکانی دوزخورماتوو گرفتەکانیان لەگەلڕ لێپرسراوانی حکومیی و کەسایەتییە سیاسییەکان باسدەکەن فۆتۆ: راگەیاندنی وەفدەکە

ژینۆ خه‌لیل – سه‌ڵاحه‌دین

ئاواره‌كانی د‌وزخورماتوو ئه‌نجومه‌نێكیان پێكهێنا له‌ پێناو به‌ده‌مه‌چونی كێشه‌و گرفته‌كانیان و كاركردن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان.

ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ شه‌ممه‌ 13-1 دوای چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنێكدا سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن دیاریكران.

بورهان عادل، كه‌ سه‌رۆكایه‌نی ئه‌نجومه‌نی ئاواره‌كانی دوزخورماتوو ده‌كات، به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت “٢٧ كه‌س بوين كه‌ بڕیارماندا ئه‌نجومه‌نێك پێكبهێنن بۆ ئاواره‌كان دوزخوماتوو، له‌ هه‌ڵبژاردنێكدا پێنج كه‌س بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن و منیش بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ دیاریكرام”.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ كه‌ شه‌ممه‌ 13-1 بڵاویكرده‌وه‌ تیایدا جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی “ئامانجمان خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی دوزخورماتوه‌و گرنگترین كارمان گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانه‌ بۆ زێدی خۆیان”، زیاتر هاتووه‌ “قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زيانه‌كان و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی دوزخورماتوو له‌ ئامانجه‌كانی تریمانه‌”.

هه‌‌زاران خێزانی دوزخورماتوو له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ری رابردو ئاواره‌ی ئاواره‌ی قه‌زاكانی كفریی و كه‌لار بون دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌ عیراقییه‌كان به‌ بڕیاری حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، گه‌ڕانه‌وه‌ ناوچه‌كانی جێناكۆك و پێشمه‌رگه‌ش كشایه‌وه‌.

خێزانه‌ كورده‌كانی دوزخورماتوو له ‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی شه‌ڕێكی قورسدا له‌ نێوان هێزه‌ عیراقییه‌كان و هێزه‌كانی سه‌ر به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ماڵه‌كانیان له‌ دره‌نگانێكی شه‌ودا جێھێشت ‌بێئه‌وه‌ی هیچ له‌گه‌ڵ خۆیاندا ببه‌ن، له‌ ئێستادا گوزه‌رانیان خراپه‌ و له‌ ئاواره‌ییدا داوای هاریكاریی مرۆیی ده‌كه‌ن.

دوای بێئومێدبونییان له‌ هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراق، سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌، وه‌‌فدێکی حه‌وت که‌سی له‌ ئاواره‌کانی قه‌زای دوزخوماتوو سه‌ردانی شاری‌ به‌غدایان كرد بۆ باسکردنی کێشه‌ی ئاواره‌کانی ئه‌و قه‌زایه‌ و داوایان لێكردن هاوکاریانبن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان.

بەغدا/5-1-2018/ وەفدێکی ئاوارەکانی دوزخورماتوو گرفتەکانیان لەگەلڕ لێپرسراوانی حکومیی و کەسایەتییە سیاسییەکان باسدەکەن فۆتۆ: راگەیاندنی وەفدەکە

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك