كوردى

بۆ یەكەمجار لە چوار ساڵی رابردووداژمارەی ئاوارە گەڕاوەكان زیاترن لەو كەسانەی ئاوارەن

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

January 14, 2018 at 2:38 pm

موسڵ، 25-4-2017، خێزانێكی ئاوارە لە كەمپی خازر چاوەڕێی هاوكاریی دەكەن فۆتۆ: فەرمان سادق

كەركوك ناو
ئەو هاوڵاتییانەی گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەكانی نیشتەجێبونی خۆیان، بۆ یەكەمجار لە چوار ساڵی رابردودا ژمارەی ئاوارەكان تێدەپەڕێنێت، ئەوەش بەپێی ئامارەكانی رێكخراوی نێودەوڵەتی بۆ كۆچ.

ئەو رێكخراوەی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان لە راپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، تا كۆتایی ساڵی رابردوودا ژمارەی ئەو هاوڵاتییانەی گەڕاونەتەوە بۆ ناوچە كۆنتڕۆڵكراوەكانی دەستی داعش گەیشتۆتە سێ‌ ملیۆن و 200 هەزار كەس، هێشتاش دوو ملیۆن و 600 هەزار ئاوارە هەیە.

لە چوارساڵی رابردوودا و بەهۆی شەڕی داعشەوە، شەش ملیۆن هاوڵاتی ناوچەكانی نیشتەجێبونی خۆیان بە جێهێشت بۆ كەمپ و ناوچە ئارامەكانی تر، زۆرینەی ئەو ژمارەیەش لە پارێزگاكانی نەینەوا، ئەنبار، سەڵاحەدین و كەركوكەوە ئاوارە بوون.

بەپێی ئامارەكانی رێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ زیاتر لە ملیۆنێك ئاوارە بە رێژەی لە سەدا 38 بۆ پارێزگای ئەنبار گەڕاونەتەوە، بە دوای ئەودا نزیكەی ملیۆنێك بە رێژەی لەسەدا 30 بۆ نەینەوا و سەدا 14یش بۆ پارێزگای سەڵاحەدین گەڕاونەتەوە كە ژمارەیان 460 هەزار كەس بووە.

ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بەرفراوانەكان دژ بە داعش، زیاتر لە ساڵێكی خایاند و لە 9ی كانونی یەكەمی 2017دا، حكومەتی ناوەندی عیراق كۆتاییهاتنی دەسەڵاتی ئەو رێكخراوەی لە تەواوی وڵاتدا راگەیاند.

جوڵەی گەڕانەوەی ئاوارەكان لە پارێزگاكاندا بەرێژەی سەدا 55ـــە و ئەوانەیشی تائێستا لە ئاوارەییدا ماونەتەوە رێژەی سەدا 57یان خەڵكی سنوری پارێزگای نەینەوایە.

جیرارد وایت، سەرۆكی نێردەی رێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ بۆ عیراق دەڵێت، ئەو كەسانەی هێشتا ئاوارەن لەو توێژەن زۆرترین زیانیان پێگەیشتووە و روبەڕوی ئاستەنگی زۆر دەبنەوە بۆ گەڕانەوە، لە نێویاندا ئەو زیان و وێرانكارییەی بەر خانووەكانیان كەوتووە.

موسڵ، 25-4-2017، خێزانێكی ئاوارە لە كەمپی خازر چاوەڕێی هاوكاریی دەكەن فۆتۆ: فەرمان سادق

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك