كوردى

ڕۆناڵدۆ و مێسی له‌ مۆندیال سه‌ركه‌وتوو نابن؟

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

میسى ناچار بوو به‌وه‌ ڕازى بێت، كه‌ ئێستا ته‌نیا كریستیانۆ ڕۆناڵدۆى پرتوگالی ڕكابه‌ریێتى، بۆیه‌ پێش ئه‌نجامدانى یارییه‌كانى جامى جیهانى، چاوه‌ڕوان ده‌كرا ئه‌و دوو ستاره‌، وه‌كو نموونه‌ى پاڵه‌وانێتیى مۆندیال ده‌ربكه‌ون، به‌ڵام هه‌ندێكى دیكه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆك بوون، كه‌ هه‌ردوو یاریزان ناتوانن له‌ یارییه‌كانى ئه‌و خوله‌ ڕكابه‌ریى یه‌ك و ته‌نانه‌ت به‌رامبه‌ره‌كانیان بكه‌ن، چونكه‌ تا ئه‌وكاته‌ هه‌ردوو یاریزان به‌ هۆكارگه‌لى زۆر تواناى ئه‌وه‌یان نه‌بوو جێگا په‌نجه‌ى خۆیان جێبهێڵن، به‌تایبه‌تى میسى له‌وكاته‌دا گرفتى سه‌ره‌كیى ئه‌وه‌بوو ته‌نیا یاریزانێكى وه‌كو ئینێستاى له‌گه‌ڵدا نه‌بوو، تا ئه‌نجامى یارییه‌كان یه‌كلا بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌و یاری ده‌كرد له‌ هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین هه‌موو پیر بوون. هه‌رچه‌نده‌ هێرشبه‌ران، ڕۆناڵدۆی پورتوگالی، یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید و لیۆنێل میسی ئه‌رجه‌نتینی، یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌، له‌ دوو وه‌رزی ڕابردوودا توانییان ناسناوی باشترین یاریزانی تۆپی پێی جیهان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و وێنه‌كانیان لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می زۆرینه‌ی رۆژنامه‌ و كه‌ناڵه‌كانی ئه‌وروپاى داگیر كردبوو، به‌ڵام به‌ بۆچوونی هه‌ندێك چاودێری وه‌رزشی، ئه‌م دوو یاریزانه‌ له‌ مۆندیالی 2010ی ئه‌فریقای باشوور، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كانیان به‌پێچه‌وانه‌ی ئاستیان له‌گه‌ڵ یانه‌كانیاندا، وه‌ك پێویست ده‌رناكه‌ون. به‌ بۆچوونی چاودێرانی وه‌رزشی، چه‌ندین هۆكاری سه‌ره‌كی رێگر بوو له‌ ده‌رنه‌كه‌وتنی هه‌ردووكیان له‌ یارییه‌كانی مۆندیال.

وه‌ك ده‌زانین لیۆنێل میسی، له‌نێو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌دا به‌هۆی یاریزانانی ئاست به‌رزی وه‌ك (چاڤی، ئینێستا، پیدرۆ) ئاستی زۆر به‌رز بوو، له‌به‌رامبه‌ریشدا كاتێك كه‌ له‌نێو هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی یاری ده‌كرد، ده‌بوو هه‌ر سێ یاریزانی به‌ ته‌مه‌ن (ڤیرۆن، ئایمار، كامبیاسۆ) له‌گه‌ڵ بۆلاتی له‌پاڵیدا یاریی بكه‌ن، بێ گومان ئاستی میسی وه‌ك پێویست نه‌ده‌بوو. هاوشێوه‌ی میسی كریستیانۆش له‌ یانه‌كه‌ی له‌پاڵ هه‌ر یه‌ك له‌ (كاكا، چاڤی ئه‌لۆنسۆ، گۆتی، ڤانده‌رڤارت) یاریی ده‌كرد، به‌ڵام یاریكردنی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی ته‌نیا له‌گه‌ڵ (تیاگۆ میندێز، مانیش، بیدور میندێز) بوو. كارێكی زۆر ئه‌سته‌مه‌ (میسی و كریستیانۆ) له‌ ماندووبوون و شه‌كه‌تیی وه‌رزێكی یاریكردنی درێژخایه‌ن ده‌رباز ببن، به‌ تایبه‌ت یاریزانی سه‌ره‌كی بوون، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدابوو له‌و وه‌رزه‌دا هیچ كامیان دووچاری پێكان نه‌بوون، تا به‌هۆیه‌وه‌ كه‌مێكیش پشوو بده‌ن، به‌و پێیه‌ش ئه‌مانه‌ كاردانه‌وه‌یان له‌سه‌ر تواناكانیان ده‌بوو، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌یاد نه‌كه‌ین، هه‌ردوو یاریزان به‌ر له‌ده‌ستپێكردنی یارییه‌كانی مۆندیال، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كانیان چه‌ندین یاریی دۆستانه‌یان ئه‌نجامدا. ئاشكرایه‌ كاتێك به‌رشه‌لۆنه‌ یاخود ریال یاریی ده‌كه‌ن، هه‌مووان چاوه‌ڕوانی سه‌یركردنی ئاستی میسی و كریستیانۆن، میسی وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا ببێته‌ باشترین یاریزانی جیهان، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام له‌ژێر گوشاری نواندنی ئاستی زۆر گه‌وره‌ و باشدابوو، هه‌روه‌ها كریستیانۆ له‌گه‌ڵ هاتنی بۆ یانه‌ی شاهانه‌، به‌رده‌وام له‌ژێر گوشاری هانده‌ران و ده‌سته‌ی كارگێڕیدابوو، به‌و پێیه‌ی ببێته‌ كلیلی سه‌ركه‌وتنه‌كانى یانه‌كه‌ى، باشترین نموونه‌شمان هه‌ر دوو یاریی كلاسیكۆ بوو، كه‌ هه‌ردوو یاریزان چۆن وه‌ك ركابه‌ر له‌ژێر گوشاری هانده‌ران و رۆژنامه‌نووساندا بوون.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك