كوردى

گەرمیان.. دایکان و باوکان دەتوانن نەمامێک بەناوی منداڵەکانیانەوە بڕوێنن

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا، ئاماژە بەوە دەدات، کە ھەر خێزانێک دەتوانن لە کاتی لەدایکبوونی منداڵی تازەیان نەمامێکمی بەردار، بە ناوی منداڵەکەیانەوە بڕوێنن.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 14/1/2018، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی گەرمیان، لە پەیجی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، راگەیەندراوێکی بڵاوی کردەوە و تێدا ئاماژە بەوە دراوە، کە مەڵبەندی تەندروستیی گوڵاڵە لە کەلار، بڕیاری ئەوەی داوە، کە دایکان و باوکان دەتوانن لەکاتی لەدایکبوونی منداڵی تازەیان، نەمامێکی بەردار بھێننە مەڵبەندەکە و لە باخچەکەیدا بیڕوێنن، نەمامەکەش بەناوی منداڵەکەیەوە دەکرێت.

 

مەڵبەندی تەندروستیی گوڵاڵە، ماوەی دوو ساڵە لە گەڕەکی گۆران “گازینۆ” کراوەتەوەو بەشێکی تایبەتە بە منداڵی تازە لەدایکبووان و ساوا، رێوشوێنە پزیشکییەکانی وەکو کوتانە سەرەتاییەکانی مناڵانی کۆرپەی تێدا ئەنجام دەدرێت.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك