كوردى

وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ و رێكخراوه‌ى يونسێف له‌سه‌ر پرسى هه‌ڵسه‌نگاندن كۆبوونه‌وه

الغد برس
مصدر الخبر / الغد برس

غەد پرێس‌
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتى (14/1/2018)ى زايينى, (د.پشتيوان سادق) وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان,به‌ ئاماده‌بوونى به‌رێوه‌به‌ره‌ گشتييه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌, پێشوازى له‌ به‌رێزان خاتوو(ونگانى گريس تاولۆ _wongan Grace Taulo ( سه‌رۆكى سيكته‌رى په‌روه‌رده‌ له‌ ريكخراوى يونسيف ـ عێراق و هه‌ر دوو راويژكار (جاسيون پينيلز و سيرجج گا برسك) راويژكارى په‌روه‌رده‌يى له‌ زانكۆى كامبريج و شاندێكى ياوه‌رى كرد‌.

مه‌به‌ستى سه‌ردانكردنى شانده‌كه‌ بۆ لاى وه‌زيرى په‌روه‌رده‌،باس له‌ تاوتوێکردنی سەبارەت بە دانان و داڕشتنی سیستەمی هەڵسەنگاندنی فێرکردن له‌ راهێنان و گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژه‌يه‌ له‌لايه‌ن رێكخراوى يونسيف و‌ پرۆگرامه‌كانى په‌روه‌رده‌يى و هه‌ڵسه‌نگاندن له‌ چۆنيه‌تى هه‌ماهه‌نگيكردن و هاوبه‌شيكردن بوو له‌ خزمه‌تكردنى زياترى كه‌رتى په‌روه‌رده‌ و فێركردن و به‌ تايبه‌تى له‌سه‌ر (هه‌ڵسه‌نگاندنى نيشتمانى بۆ پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌ و فێركردن له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان) پرۆگرامه‌كانى خوێندن له‌ هه‌رێمى كوردستان.
له‌ كۆتاييدا پيشنيار كرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ زانيارييه‌كان سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌كان له‌ نێوان يه‌كتر ئاڵوگۆر بكرێت و راپۆتێك سه‌باره‌ت به‌م پرۆژيه‌ له‌لايه‌ن وه‌زاره‌ت ئاماده‌ بكرێت بۆ دواتر له‌لايه‌ن رێكخراوى يونسيف كارى له‌سه‌ر بكرێت, هه‌روه‌ها دوای داڕشتنی سیستەمەکە ڕاهێنانی پەرەپێدانی تواناکان دەست پێ دەکات بۆ ئەوەی ئەم سیستەمە دواتر له‌لايه‌ن وەزارەتی پەروەردە خۆى به‌رێوه‌ببات.

يمكنك ايضا قراءة الخبر في المصدر من الغد برس

عن مصدر الخبر

الغد برس

الغد برس

أضف تعليقـك