كوردى

ئازاد جندیانی: باشتر وایە کورد لە کەرکووک بەشداری لە هەڵبژاردندا نەکات

 

ئازاد جندیانی، سیاسەتمەدار، داوا لە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکات، لە کەرکووکدا بەشداری هەڵبژاردنەکان نەکەن و لە جێگەی ئەوە، کار لەسەر ڕێکخستنی مانگرتنێکی مەدەنیی بەرفراوان بکەن.

 

لە وتارێکدا کە بە ناونیشانی (هەڵبژاردنەکانی کەرکووک زیانە!) نووسیویەتی و (باسنیوز)یش بڵاوی کردووەتەوە، ئازاد جندیانی، سیاسەتمەداری ناسراو ئاماژەی بە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق داوە و لەبارەی کەرکووکەوە ڕوونی کردووەتەوە: ”کەرکووک و ناوچەکانی دیکەی ھاوشێوەی لە 16 ئوکتۆبەری 2017ەوە داگیرکراون و بەو پێیەش لە دۆخێکی تەواو نائارام و نائاساییدان. نیشانەکانی نائاسایی بوونیان بەڕوونی دیارن : بەعەربکردن، تۆقاندن، تیرۆرکردن، ئاوارەبوونی دەیان ھەزار کورد، سووتاندن و ڕووخاندنی سەدان دوکان و خانووی کورد، دووبارە رادەستکردنی زەوی کوردان بەعەرەبەھاوردەکان کە بەپیێی یاسا لێیان سەنرابووەوە، لادانی دەیان بەرپرسی کورد لە دامەزراوەکانی حکومەتی فیدڕاڵ و لەھەمووشی زۆرتر سوکایەتیکردنی بەبەرنامە لەدژی ھاووڵاتیانی کورد و ڕەمزەکانی“.

 

ڕوونیشی کردووەتەوە کە بەغدا بەردەوام وا نیشان دەدا کە ئەوەی دۆخی ئەو ناوچانەی نائاسایی کردووە، ریفراندۆم بوو، لەکاتێکدا ئەگەر ئەو لایەنەی ھۆکاری نائاسایی بوونی ئەو ناوچانەیە و ئۆباڵەکەی کەوتۆتە ئەستۆ، ”دەسەڵاتی بەغدا خۆیەتی“، چونکە لە 2006ەوە پابەندیی جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستووری کەوتووەتە ئەستۆ، بەڵام نەیکردووە. جگە لەوەش لەشکرکێشی کردووەتە سەر کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکە داگیری کردوون و کوشت و بڕ و تەعریبکردنەوە و وەدەرنانی خەڵکی کورد ”تاوانێکی دیکەیە کە بەداخەوە زۆر لە حزبەکانی کوردستان یان خۆیان لێ بێدەنگ کردووە، یان بە شێوەیەکی شەرمنانە باسی لێوە ئەکەن“.

 

ئازاد جندیانی لە وتارەکەیدا هۆکارە ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانی تێڕوانینەکەی بەوەی کە کورد لە هەڵبژاردنەکانی کەرکووکدا زیانی بەر دەکەوێت، ڕوون کردووەتەوە و بە ئاشکرا ڕای گەیاندووە: ”باشتر وایە کورد لەو ناوچانە بەشداری نەکا و لەبری ئەوە، بەئاشکرا و ڕاگەیەندراوی، خۆی بۆ (مانگرتنێکی مەدەنی) ئامادە بکا و خەڵکی ناوچەکانی ھەرێمیش ھاودەنگ و ھاوھەڵوێستی بن“.

 

دووپاتیشی کردووەتەوە، با کوردی کەرکووک و ئەو ناوچانە لە میانی عسیانێکی مەدەنیدا دەنگی خۆیان بدەن، نەک لە هەڵبژاردنێکدا ”کە هیچی بۆ ئەوان تێدا نییە“.

 

لەم لینکەدا دەقی وتارەکەی ئازاد جندیانی بخوێنەوە…

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

قد يعجـــــبك ايضا

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *