كوردى

ئاگادارییەک بۆ سەرجەم زانکۆکانی کوردستان

الغد برس
مصدر الخبر / الغد برس

به غدا/ غەد پرێس:
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگاداری سەرجەم زانکۆکانی کوردستان دەکات، کە خولی دوەمی پرۆژەی (HOPES) بۆ وەرگرتنی (proposal) دەست پێدەکات، بۆیە داوا لە سەرجەم زانکۆکان دەکەین پرۆپۆزەڵەکانیان بۆ ئەم پڕۆژەیە لە ماوەی دیاریکراودا پێشکەش بکەن.

پرۆژەی (HOPES) لە لایەن ڕێکخراوی دادی ئەڵمانی، ئەنجومەنی کەلتوری بەریتانی، ڕێکخراوی کامپس فرانس لە فەرەنسا و نوفیک جێبەجێ دەکرێت، پڕۆژەکە بۆ بەمەبەستی پشتگیریکردنی دەسپێشخەریە داهێنانە لە ئامێرەکانی خوێندن و پڕۆژەی کورت خایەنەکان، پڕۆژەکە بۆ پاڵپشتی ئاوارەکانی سوریا و خەلکی کەم دەرامەت لە وولاتە خانەخوێیەکانی میسر، هەرێمی کوردستان، ئوردون، لوبنان، تورکیا و سوریا کە لە لایەن دامەزراوە ناوخۆیەکان جێبەجێ دەکرێت.
لەهەمان کاتدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەرجەم زانکۆکان ئاگادار دەکات، کە ڕێکەوتی (٢٠/٢/٢٠١٨) دواین وادەیە بۆ وەرگرتنی پرۆپۆزەڵەکان، بۆ بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر و چۆنیەتی پێشکەشکردنی پرۆپۆزەڵ تکایە سەردانی ئەم وێبسایتانەی خوارەوە بکەن.

يمكنك ايضا قراءة الخبر في المصدر من الغد برس

عن مصدر الخبر

الغد برس

الغد برس

أضف تعليقـك