كوردى

ناڵپارێز.. 11 کورەی خەڵووز دروستکردن لەناوبران

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی داستان و ژینگەی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا، ئاماژە بەوە دەدات، کە ئەمڕۆ 11 کورەی خەڵووز لەناوبران.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 1412018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی داستان و ژینگەی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ئەوەی خستووتەڕوو، کە مەفرەزەکانی بنکەی پولیسی دارستانی ناڵپارێز بە ھاوبەشی مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ بە سەرپەرشتی ئەفسەری بنکەی ناڵپاڕێز، دەرچوونێکی مەیدانی بەفراوانیان لە سنووری گوندەکانی ڕەزڵە، دۆڵەچەوت، دۆڵەسوڕ، کانی سارد، کەڵۆر و گوڵان، ئەنجام داوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی داستان و ژینگەی سلێمانی، ئەوەشی روون کردووەتەوە، کە لە ئەنجامدا توانراوە 11 کورەی خەڵووز لەناو ببەن و ھاوکات دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر داری تەڕی بڕدراو و خەڵووزدا گیراوە.

 

جەختیش لەوە کراوەتەوە، کە دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ خاوەنەکانیان کرایەوە و رووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك