كوردى

به‌به‌ڵگه‌وه‌.. عه‌بادی به‌ گه‌نده‌ڵى ده‌ستی به‌ بانگه‌شه‌ى پێشوه‌خته‌ى هه‌ڵبژاردن كرد

عه‌بادى په‌یجه‌ فه‌رمییه‌كانى حكوومه‌ت له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بۆ خۆى ده‌قۆزێته‌وه‌، چاودێرێكى سیاسییش ئه‌و كاره‌ى سه‌رۆك وه‌زیران به‌ گه‌نده‌ڵى و “به‌ده‌مدا كه‌وتنێكى گه‌وره‌ بۆ سه‌رۆك وه‌زیران” وه‌سف ده‌كات.

هیشام هاشمى، چاودێری سیاسی عێراقی، ڕه‌خنه‌ له‌ عه‌بادى ده‌گرێت و له‌به‌رامبه‌ر بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بۆ قه‌واره‌ سیاسییه‌كه‌ى، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌یه‌ك له‌ پۆسته‌كه‌، نووسیویه‌تى: “په‌یجه‌ حكوومییه‌ فه‌رمییه‌كان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، ده‌روازه‌یه‌كن بۆ خزمه‌تكردنى گشتیی و به‌سامانى گشتیی به‌ڕێوه‌ ده‌برێن، نابێت بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌كار بهێنرێن”.

حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراقی فیدڕاڵ، له‌ په‌یجی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، بانگه‌شه‌ى بۆ قه‌واره‌ سیاسییه‌كه‌ى كردووه‌ و ئه‌وه‌ش نیگه‌رانى زۆرێك له‌ عێراقییه‌كانى لێكه‌وته‌وه‌.

ئه‌و چاودێره‌ سیاسییه‌ جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، كه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى بانگه‌شه‌ بۆ سه‌رۆكى حكوومه‌ت له‌ په‌یجی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران “به‌ده‌مدا كه‌وتنێكى گه‌وره‌یه‌ بۆ عه‌بادی”.

له‌دوێنێ شه‌ممه‌وه‌، پێكهێنانى هاوپه‌یمانێتى و قه‌واره‌ سیاسییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كه‌ بڕیاره‌ له‌ 12ى ئایارى 2018 به‌ڕێوه‌ بچێت، سه‌رجه‌م ماڵپه‌ر و په‌یجه‌كانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى ئینته‌رنێتى، سه‌رقاڵ كردووه‌.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

اقسام فرعية

قد يعجـــــبك ايضا

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *