كوردى

لقی ھەولێری یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

لقی ھەولێری یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا، مامۆستایان ئاگادار دەکاتەوە، کە کۆمەڵگەیەکی پزیشکی تایبەت بە مامۆستایان، داشکاندن دەکات.

 

لقی ھەولێری یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووتەوە کە (ی .م. ک) لقی ھەولێر، بە ھاوکاری کۆمەڵگەیی پزیشکیی (ملائیکە رحمە) داشکاندنێکی تایبەت بۆ مامۆستایانی ئەندامی یەکێتییەکەیان دەکرێت.

 

لقی ھەولێری یەکێتیی مامۆستایان، جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە لە سەرجەم بەشەکانی ناو کۆمەڵگەکە بە رێژەیی (%50) داشکاندن بۆ ئەو مامۆستایانەی کەوا سەردانی کۆمەڵگەکە دەکەن، دەکرێت.

ئەوەش ئاشکرا کراوە، کە ئەو کۆمەڵگەیە دەکەوێتە شەقامی 40 مەتری تەنیشت فارما، مامۆستاکەش پێویستە ناسنامەی ئەندامیەتی 2017-2018 پێبێت.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك