كوردى

ئه‌ردۆگان: بۆ ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین چه‌ند رۆژێكمان ماوه‌

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌ركۆماری توركیا رایگەیاند ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین بۆ ده‌ركردنی یه‌په‌گه‌ له‌و شاره‌دا ته‌نیا چه‌ند رۆژێكی ماوه‌ و كۆتایی پێ دێت.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئاكپارتی له‌ شاری تۆكات، ئه‌ردۆگان داوای له‌ ئه‌مریكا كرد فه‌تحوڵڵا گوله‌نی راده‌ست بكاته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و تیرۆریسته‌ و خیانه‌تی له‌ توركیا كردووه‌.

ئه‌ردۆدگان گوتی “ئه‌ی فه‌تحوڵڵا تۆ چی ده‌كه‌یت له‌ په‌نسیلڤانیا؟ وا ده‌زانیت ئه‌مریكا تۆی خۆش ده‌وێت، نه‌خێر ئه‌و به‌كارت ده‌هێنێت تا كاری پێته‌ و كه‌ كاریشی پێت نه‌ما، ئیدی وه‌كو په‌ڕۆیه‌كی پیس فڕێت ده‌داته‌ به‌ر ده‌رگا”.

ئه‌و باسی له‌ هاوپه‌یمانی نێوان ئاكپارتی و مه‌هه‌په‌ كرد له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 2019 و پێی وابوو ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ ده‌رگایه‌كی رۆشن به‌رووی توركیادا ده‌كاته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین چه‌ند رۆژێكی ماوه‌، هه‌ڕه‌شه‌شی له‌ یه‌په‌گه‌ كرد كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا له‌ عه‌فرین ده‌ریان ده‌كات و به‌ تیرۆریست ناوی بردن.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك