كوردى

ئیسپانیا: تائێستا داعش له‌ عێراق به‌دۆڕاو نازانین و هێزه‌كانمان ناكشێنینه‌وه‌

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

سه‌رۆكى تیمى ڕاهێنه‌رانى سه‌ربازیی ئیسپانیا له‌عێراق، ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ باس له‌ له‌ناوبردن و دۆڕانى داعش بكرێت، ئاشكراشی ده‌كات، كه‌ هێزه‌كه‌یان ناكشێننه‌وه‌.

عه‌مید لویس سپییدا، سه‌رۆكى تیمى ڕاهێنه‌رانى هێزه‌كانى ئیسپانیا له‌ عێراق، له‌ دیدارێكى ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕای گه‌یاند: “هێزه‌كانیان له‌ ساڵى 2014ه‌وه‌ مه‌شق به‌ سه‌ربازه‌ عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن”.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌ ئێستا كاتى ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ هێزه‌كانیان بكشێننه‌وه‌، گوتیشی: “هه‌رچه‌نده‌ باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا به‌سه‌ر داعشدا سه‌ركه‌وتوون، به‌ڵام پێویسته‌ ئاسایشی عێراق زیاتر پته‌و بكرێت”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ ئیسپانیا 541 سه‌ربازی هه‌یه‌ و مه‌شقیان به‌ زیاتر له‌ 20 هه‌زار سه‌ربازی عێراقیی، كردووه‌، گوتیشی: “13 هه‌زاریان سه‌رباز بوون و 7 هه‌زاریش پۆلیس، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ كه‌تیبه‌ى تر كه‌ شه‌ڕى داعشیان كردووه‌”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك