كوردى

تەنگژەیەكی نوێ بەغدا ناچار دەكات پەنا بۆ ئەنقەرە ببات

بەهۆی سەرهەڵدانەوەی كێشەی بڕینی ئاو لە سنوورەكانی توركیاوە لەسەر خاكی عێراق، پەرلەمانتارێكی بەغدا داوا لە حكوومەتی عێراق دەكات بە زووترین كات شاندێك رەوانەی ئەنقەرە بكەن بۆ چارەسەری تەنگژەكە.

ئیقبال حسێن پەرلەمانتاری عێراق و ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە داوای لە حكوومەتی بەغدا كرد دەمودەست كەناڵێكی دیالۆگ لەگەڵ ئەنقەرە بكاتەوە بۆ ئەوەی تەنگژەی كەمئاوی چارەسەر بكەن.

پەرلەمانتارەكە ئاشكرای دەكات تەنگژەی ئاو لە عێراق جیدیە و دەبێ حكوومەت لەگەڵ ئەنقەرە دانوستاندن بكات بۆ ئەوەی چیتر لە دیوی توركیاوە لەمپەر نەخرێتە بەردەم بەردانەوەی ئاو بۆ نێو خاكی عێراق.

ئیقبال حسێن دووپاتی كردووەتەوە كە وڵاتەكەی ئێستە بەدەم وشكبوونەوە و كەمئاویەوە دەناڵێنێ، بەتایبەتی كە كە بەرزبوونەوەی ئاستی خوێ لەنێو خاكی عێراقدا بەردەوامی هەیە.

پارێزگاكانی باشووری عێراق رووبەڕووی كێشەیەكی گەورەی كەمئاوی بوونەتەوە و كار گەیشتووەتە ئەوەی حكوومەت نەتوانێ بەردەوامی بە پرۆژەكانی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بدات، ئەم ناوچە كشتوكاڵیانەش كە پشت بە ئاوی هەردوو رووباری دیجلە و فورات دەبەستن، رووبەڕووی لەناوچوون دەبنەوە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

اقسام فرعية

قد يعجـــــبك ايضا

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *