كوردى

حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادی سزایه‌كی دیكه‌ى هاووڵاتیانی كوردستان ده‌دات

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئاشكراى كرد، كه‌ له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌غدا هیچ بڕه‌ ده‌رمانێكى بۆ هه‌رێم، نه‌ناردووه‌.

دكتۆر (خاڵس قادر) ، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ (باسنیوز) ى ڕاگه‌یاند: “هه‌رچه‌نده‌ بڕیار بوو له‌ ساڵى 2018 دا به‌غدا رێژه‌ى 17% ى به‌شه‌ ده‌رمانى عێراق بۆ هه‌رێمى كوردستان بنێرێت، به‌ڵام تا ئێستا هیچ بڕه‌ ده‌رمانێك  بۆ مانگى یه‌ك/ كانوونى دووه‌م، نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ده‌ستمان”.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و گرفته‌، به‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ى كه‌ له‌به‌ر ده‌ستیان دایه‌، پێداویستى پزیشكى و بڕه‌ ده‌رمانیكیان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان دابین كردووه‌.

گوته‌بێژه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، ئاشكراشى كرد، له‌ میانى به‌داواچوونیان بۆ هۆكارى نه‌ناردنى ده‌رمان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌كه‌ى به‌غداوه‌، له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراقه‌وه‌ پێیانڕاگه‌یاندوون، كه‌ ده‌رمانه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات كڕدراون، به‌ڵام نه‌گه‌یشتونه‌ته‌وه‌ عێراق، بۆیه‌ هیچ واده‌یه‌ك بۆ ناردنى ده‌رمان بۆ هه‌رێمى كوردستان، دیار نیه‌.

هه‌روه‌ها باسى ئه‌وه‌شى كرد، كه‌ تا دوو مانگى دیكه‌ بودجه‌ى كڕینى ده‌رمانیان له‌به‌ر ده‌سته‌ و هیچ گرفتیكیان له‌و ڕوه‌وه‌ بۆ دروست نابێت.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك