كوردى

سه‌در هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر عه‌بادى: تایفییه‌ و ده‌یه‌وێت گه‌نده‌ڵكاران بگه‌ڕێنێته‌وه‌

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر عه‌بادى و تۆمه‌تبارى ده‌كات به‌وه‌ى، به‌ هاوپه‌یمانێتیكردنى له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكى تایفیی، هه‌وڵى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى  گه‌نده‌ڵكاران ده‌دات، به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ “پرسه‌ى خۆى به‌ گه‌لى عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نێت”.

موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در، سه‌باره‌ت به‌ هاوپه‌یمانێتیكردنى حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌گه‌ڵ چه‌ند میلیشیایه‌كی حه‌شدى شه‌عبى، له‌نوێترین ڕاگه‌یاندراویدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ (باسنیوز) نێردراوه‌، هاتووه‌: “به‌بۆنه‌ى ڕێككه‌وتنه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ كه‌ تایفه‌گه‌رییانه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن جارێكى دیكه‌ گه‌نده‌ڵكاران بگه‌ڕێینه‌وه‌، پرسه‌ى خۆم به‌ گه‌لى عێراق ڕاه‌گه‌یه‌نم”.

جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، كه‌ داوایان لێكردووه‌ په‌یوه‌ندی به‌و هاوپه‌یمانێتییه‌وه‌ بكات، به‌ڵام به‌یه‌كجاریی، ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه‌.

موقته‌دا سه‌در، سه‌رسوڕمانى خۆى ده‌رده‌بڕێت له‌وه‌ى (حه‌یده‌ر عه‌بادی) چووه‌ته‌ نێو ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌وه‌، ده‌شڵێت: “وامان ده‌زانى یه‌كێكه‌ له‌ بانگخوازانى نیشتمانیی و چاكسازیی”.

ده‌پاتیشی ده‌كاته‌وه‌، كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشتیوانیی له‌و قه‌واره‌ سیاسییه‌ى عه‌بادى ناكات و ته‌نها پشتیوانیی له‌و لیستانه‌ ده‌كات، كه‌ تایفه‌گه‌رییان تێپه‌ڕاندووه‌ و ئه‌ندامه‌كانى له‌ (ته‌كنۆقراتى سه‌ربه‌خۆن).

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك