كوردى

له‌ روحا 7 ئه‌ندامی داعش ده‌ستگیر كران

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئاسایشی شاری روحا له‌ باكووری كوردستان، له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا 22 كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد، كه‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له‌ گرووپی تیرۆریستی داعشیان هەبوو.

ئه‌مڕۆ یەكشەممە له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا كه‌ ئاسایشی روحا ئه‌نجامی دا، توانرا 22 كه‌س له‌ناو سه‌نته‌ری شاره‌كه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه‌ چه‌كداری نهێنی داعش بوونه‌.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیا بڵاویان كرده‌وه‌، له‌و 22 كه‌سه‌ی ده‌ستگیر كراوه‌، ته‌نیا 7 كه‌سیان له‌ لایه‌ن دادوه‌ره‌وه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه‌ و ئه‌وانی تر ئازاد كراون. هه‌روه‌ها ئه‌و 7 كه‌سه‌ بۆ خۆیان دانیان پێداناوه‌ كه‌ سه‌ر به‌ گرووپی تیرۆریستی داعش بوونه‌.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك