كوردى

لیژنەیەك بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان پێكهێنرائۆپەراسیۆنێك لە سنوری دوزخورماتوو ئەنجامدەدرێت

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

January 14, 2018 at 7:47 pm

دوزخورماتوو/19-10-2017/ ئاواره‌كانی قه‌زاكه‌ له‌ سنوری گوندی ئومەرسۆفی سەر بە ناحیەی نەجول له‌ باكوری خۆرهه‌ڵاتی دوزخورماتوو فۆتۆ: عه‌لی مه‌حمود

عومەر جەواد – كەركوك ناو
ئاوارەكانی دوزخورماتوو، لەرێی لیژنەیەكی ئەمنی و ئیداریەوە كار بۆ گەڕانەوەیان دەكرێت، ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ بەردەوامی هەڵمەتەكانی پشكنین لەناوشار و بڕیارە لە دوروبەری قەزاكەش، ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی هاوبەش ئەنجامبدرێت.

پێكهێنانی ئەو لیژنەیە و چەند بڕیارێكی تری تایبەت بە دۆخی دوزخورماتوو، ئەمڕۆ یەكشەممە 14-1 لە كۆبوونەوەیەكدا هات لە نێوان ئیدارەی قەزاكە و ئەو هێزە چەكدارانەی لە سنورەكەدا بونیان هەیە، بە ئامانجی نەهێشتنی بارگرژیی و گەڕانەوەی سەقامگیری.

لەیس حەمید، كە چەند رۆژێكە وەكو قایمقامی دوزخورماتوو بەوەكالەت دانراوە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دوای كۆبونەوەكە كە پەیامنێری (كەركوك ناو) ئامادەی بوو ئاماژەی بەوەدا، چەند بڕیارێكیاندا دەركردووە و لە گرنگترینیان، گەڕانەوەی بێمەرج و ئاستەنگی ئاوارەكانە، بۆ ئەوەش لیژنەیەكی هاوبەش لە دەزگای ئەمنی و حكومەتی ناوخۆیی قەزاكە پێكهێنراوە.

كاری ئەو لیژنەیە، كارئاسانی و وردبینییە بۆ ئاوارەكان، بە مەبەستی جیاكردنەوەی ئەو كەسانەی تۆمەتبارن بە تاوان و فەرمانی دەستگیركردنیان هەیە.

قایمقامی قەزاكە دەڵێت لە بڕیارەكانی تری ئەو كۆبوونەوەیە، قەدەغەكردنی دەستگیكردنی هەڕەمەكی بووە لەگەڵ پێویستی كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەت ‌و گەڕاندنەوەی خزمەتگوزارییەكان و سەقامگیری.

هەوڵەكان بۆ هێوركردنەوەی دۆخی دوزخورماتوو چڕكراونەتەوە‌و وە‌فدێكی حەوت كەسی لە ئاوارەكانی قەزاكەش، هەفتەی رابردووتر لە بەغدا چاویان بە ژمارەیەك لە لێپرسراوان كەوت بۆ باسكردنی كێشەكان و داوایانكرد، هاوكاریانبن بۆ گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان.

لیوا سامر محەمەد، فەرماندەی فیرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا دوزخورماتووی بە عیراقی بچوككراوە و چەپكەگوڵ ناوبرد، باسی لەوەكرد لە 48 كاتژمێری رابردوودا چەند هەڵمەتەكانی پشكنینیان ئەنجامداوە و توانیویانە دەست بەسەر ژمارەیەك چەكدا بگرن، جگە لەدەستبەسەرداگرتنی بڕێكی زۆر لە ماددەی هۆشبەر وەكو كریستیاڵ و حەب.

هەروەها ئاشكرایكرد پلانی درێژخایەنیان، ئەوەش بە هەماهەنگی هێزە جیاوازەكانە و لە بەرنامەی داهاتوودا، هەنگاو بۆ پاككردنەوەی دەوروبەری قەزاكە و پشت شاخەكانیش دەنێن.

لیوا سامر دەڵێت لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە، پەیوەندی و هەماهەنگییان هەیە ‌و بڕیارە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەش، لە پشت شاخەكان و سنورەكانی دوزخورماتوو ئەنجامبدەن، بە تایبەت كە لەوێوە هاوەن رەوانەی ناوشارەكە دەكرێت.

هەروەها داوایكرد هاوڵاتیانی ئاوارەی قەزاكە بگەڕێنەوە، چونكە لە رۆژانی داهاتوودا بە تەواوی باری ئەمنی جێگیر و سەقامگیر دەبێت وەكو ئەو دەڵێت.

سەڵاحەدین، 13-12-2017، گەیشتنی هێزی سەربازی حەشدی شەعبی بۆ دوزخورماتوو فۆتۆ: راگەیاندنی حەشد

هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا، لە چەند رۆژی رابردوودا بە چەكی قورس و ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە رەوانەی دوزخورماتوو كران و لە نێو چەند گەڕەكێكدا جێگیركران، ئەوەش بەبڕیاری فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق و وەزیری ناوخۆ.

محەمەد مەهدی بەیاتی، سەركردە لە حەشدی شەعبی و لێپرسراوی لقی باكوری رێكخراوی بەدر پێشتر بە (كەركوك ناو)ی وت “ئەو هێزەی هاتووە كاردەكات بۆ سەپاندنی یاسا و دەستگیركردنی ئەوانەی لە یاسا دەرچوون لە هەموو پێكهاتە و نەتەوەكان”.

هێرشی هێزەكانی سوپای عیراق بۆ دوزخورماتوو لە چەند مانگی رابردوودا كوژرانی چەند مەدەنییەكی لێكەوتەوە، ماڵ و بازاڕی خێزانە كوردەكانی قەزاكە روبەڕوی سوتان و تاڵانكردن بوونەوە جگە لە ئاوارەكانی هەزاران خێزان، ئەوەش بەپێی ئەو بەدواداچوونانەی كە تیمی رۆژنامەنووسانی (كەركوك ناو) لە دوای روداوەكانی 16ی تشرینی یەكەم ئەنجامیاندا.

ئەوەش لەكاتێكدایە پەرلەمانی عیراق، دووشەممەی رابردوو 8-1 لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی دەربارەی پێشێلكاریی و روداوەكانی قەزای دوزخورماتوو پێكهێنا، بڕیارە لە سەردانێكی مەیدانیدا راپۆرتێك ئامادەبكەن.

دوزخورماتوو لەگەڵ ناوچەكانی تری جێناكۆك، لە دوای 16ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵەوە كەوتنە ژێر دەستی هێزە عیراقییەكان دوای كشانەوەی پێشمەرگە، كاتێك پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان‌و حكومەتی عیراق بەهۆی ریفراندۆمەوە گەیشتە ئەوپەڕی ئاڵۆزی.

قەزای دوزخورماتوو سەر بە پارێزگا سەڵاحەدین، یەكێكە لە ناوچەكانی جێناكۆك لە نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیراق، دانیشتوانەكەی لە عەرەب، كورد و توركمان پێكدێت.

دوزخورماتوو/19-10-2017/ ئاواره‌كانی قه‌زاكه‌ له‌ سنوری گوندی ئومەرسۆفی سەر بە ناحیەی نەجول له‌ باكوری خۆرهه‌ڵاتی دوزخورماتوو فۆتۆ: عه‌لی مه‌حمود

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك