كوردى

سه‌در له‌ رێكه‌وتنى ليست و قه‌واره‌كانى عێراق نيگه‌رانه‌

الغد برس
مصدر الخبر / الغد برس

به غدا/غه‌د پرێس:
موقته‌دا سه‌در له‌سه‌ر دروستبوونى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ سياسيانه‌ى بۆ به‌شداريكردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كراوه‌ نيگه‌رانى خۆى ده‌رده‌بڕێت،  ره‌خنه‌ش له‌ هه‌نگاوه‌كانى عه‌بادى ده‌گرێت.

له‌ په‌يامێكدا موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در ده‌ڵێت “سه‌ره‌خۆشى له‌ خه‌ڵكى تێكۆشه‌رى ئارامگر ده‌كه‌م، كه‌ رێككه‌وتنه‌ سياسييه‌ بێزراوه‌كان به‌و ئاراسته‌يه‌ رۆيشيتن، سه‌نگه‌ر گرتنى تايه‌فى لێده‌كه‌وێته‌وه‌، كه‌ رێگه‌خۆشكه‌ره‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵكاران جارێكى ترى”.
ئاشكراشيده‌كات “پێشنيارى به‌شداريكردنى ئه‌و رێكه‌وتنه‌مان بۆ كراوه‌، به‌ڵام به‌هه‌موو شێوه‌يه‌ك ره‌تمان كرده‌وه‌، په‌يوه‌ندى پێوه‌بكه‌ين”.
سه‌در ره‌خنه‌ى توند له‌ عه‌بادى ده‌گرێت، كه‌له‌ شوێن گومانى ئه‌واندا نه‌بوو، سه‌رسوڕمانى زۆرى خۆيشى ده‌ربڕيوه‌ له‌ په‌يامه‌كه‌يدا نووسيويه‌تى “گومانمان ده‌كرد، حه‌يده‌ر عه‌بادى يه‌كه‌مين كه‌سه‌ بانگه‌شه‌ى نيشتمان په‌روه‌رى و چاكسازى ده‌كات”.
ده‌شڵێت “لێره‌وه‌ رايده‌گه‌يه‌نم من پاڵپشتى هيچ ليست و قه‌واره‌و ئيئتلافێك ناكه‌م، مه‌گه‌ر پان تايه‌فييه‌كان، ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌ندامانى ته‌كنۆكرات و سه‌ربه‌خۆ بن، دووربن له‌ حزبايه‌تى و سه‌نگه‌رگرتنى تايه‌فى”.

يمكنك ايضا قراءة الخبر في المصدر من الغد برس

عن مصدر الخبر

الغد برس

الغد برس

أضف تعليقـك