كوردى

خەلەکان.. پێنج کەس دەستگیر کران

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

پۆلیسی دارستان و ژینگەی خەلەکان، ئاماژە بەوە دەدات، کە بەھۆی سەرپێچیکردن و داربڕینەوە، پێنج کەسیان دەستگیر کردووە.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 14/1/2018، لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی دارستان و ژینگەی خەلەکان، لە پەیجی تایبەتی پۆلیسی دارستان و ژینگە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ئاماژە بەوە دەدات، کە بەھۆی سەرپێچیکردن و بێ گوێدانە ڕێنماییەکان، چەند ھاووڵاتییەک لە سنووری خەلەکان و سورداش، ژمارەیەکی زۆری داری تەڕی سروشتی بڕیوە و ژینگەی سروشتییان شێواندووە، بۆیە لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان دەستگیرکراون و رووبەڕووی دادگا کراونەتەوە .

 

لە راگەیەندراوەکەدا، ئەوەش خراوەتەڕوو، کە مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خەلەکان، لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا توانیویانە چوار کەس دەستگیر بکەن، کە داری بڕیوە و ژینگەیان شێواندووە، ھاوکات تیمەکانی بنکەی پۆلیسی دارستانی سورداش کەسێکیان بەتۆمەتی بڕینەوەی داری دارستانەکان دەستگیر کردووە و سەرجەم دەستگیرکراوەکان رووبەڕووی دادگا کراونەتەوە.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك