كوردى

ئه‌و ئافره‌ته‌ى به‌ڵگه‌كانى بۆ ویكیلیكس دزه‌پێكرد ده‌بێته‌ كاندیدی كۆنگریس

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئه‌و سه‌ربازه‌ ئافره‌ته‌ى به‌ڵگه‌نامه‌كانى بۆ (ویكیلیكس) دزه‌پێكرد، له‌سه‌ر ویلایه‌تی میریلاند خۆى بۆ كۆنگریسی ئه‌مریكی، كاندید ده‌كات.

به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی لیژنه‌ى فیدڕاڵی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، (چیلسی ئیلیزابیس مانینگ) ئه‌و سه‌ربازه‌ى كه‌ ڕه‌گه‌زى خۆى له‌نێره‌وه‌ بۆ مێ گۆڕى، له‌سه‌ر حزبى دیموكراتى، كاندیدی كۆنگریسه‌.

به‌و پێیه‌ش، ئه‌و سه‌ربازه‌ كه‌ له‌ ساڵى 2010 به‌تاوانى ناپاكی دادگایی كرا و له‌ مانگى ئایارى 2017 ئازاد كرا، له‌ماوه‌ى كه‌متر له‌ ساڵێك له‌ تاوانباره‌وه‌ ده‌بێته‌ كاندید و به‌وه‌ش ده‌بێته‌ مانشێتى زۆرێك له‌ هه‌واڵى میدیاكان.

له‌ساڵى 2010، (چیلسی ئیلیزابیس) زیاتر له‌ 700 هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ى نهێنیی سه‌باره‌ت به‌ جه‌نگی عێراق و ئه‌فغانستان و 250 هه‌زار نامه‌ى دیپلۆماتكارانى ئه‌مریكی بۆ ماڵپه‌رى ویكیلیكس، دزه‌ پێكرد.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك