كوردى

توركمان دەچنە دوو هاوپەیمانییەوە لە ناوچەكانی جێناكۆك

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

January 14, 2018 at 8:22 pm

كەركوك، نیسانی 2014، دەنگدانی گەنجێكی توركمانی لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق فۆتۆ: كەركوك ناو

كەركوك ناو
حزبە سیاسییە توركمانیەكان، لە پارێزگاكانی جێناكۆك و ناوچەكانی تر دەچنە دوو هاوپەیمانییەوە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان، ئەوەش بە وتەی پەرلەمانتارێكی عیراق.

جاسم محەمەد، پەرلەمانتاری عیراق (توركمانی) ئەمڕۆ یەكشەممە 14-1 ئاشكرایكرد حزبە توركمانییەكان لە پارێزگاكانی تری عیراق جگە لە كەركوك، لە چوارچێوەی ئەو هاوپەیمانێتییەدا بەشداری هەڵبژاردنەكان دەكەن كە عەبادی سەرۆكایەتی دەكات.

ئەوەش دوای ئەوەدێت لایەنە توركمانیەكان، پێنجشەممە 11-1 لیستێكی هاوبەشیان بە ناوی (بەرەی توركمانی كەركوك) لە كۆمسیۆن تۆماركرد بە بەشداری هەشت حزبی سیاسی، بۆ هەڵبژاردنەكان لە كەركوك.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت لایەنە توركمانیەكان، بەشێكی چالاك دەبن لە هاوپەیمانییەكەی عەبادی لە پارێزگاكانی سەڵاحەدین، نەینەوا، دیالە و بەغدا.

هاوپەیمانی “سەركەوتن” بە سەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عیراق و بەشداری رێكخراوی بەدر، ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی، فەزیلە، سەربەخۆكان، چاكسازی، یەكگرتووی ئیسلامی توركمانی و ژمارەیەك پارتی سیاسی دیكە پێكهێنراوە.

هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمان ‌و ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە 12ی ئایاری ئەمساڵ بۆ ئەنجامدانیان لە یەك رۆژدا دیاریكراوە، زیاتر لە دوو حزب و هاوپەیمانی بۆ پرۆسەكە تۆماركراون.

10 لایەنی سیاسی عەرەبیش، تۆماركردنی یەكەم هاوپەیمانێتییان بە سەرۆكایەتی راكان سەعید پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت راگەیاند، بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوی پەرلەمانی عیراق.

هەروەها یەكێتیی نیشتمانیی و پارتی دیموكراتی كوردستان، بە بەشداری چەند لایەنێكی تری سیاسی كەركوك هاوپەیمانێـتییان پێكهێنا، هەریەك لە بزوتنەوەی گۆڕان ‌و كۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانی بۆ دادپەروەری و دیموكراسیش بڕیاریاندا بە یەك لیست لە كەركوك و ناوچەكانی تری جێناكۆك، بچنە هەڵبژاردنەوە.

پارێزگای كەركوك 12 كورسی لە پەرلەمانی عیراق بۆ دانراوە، لەو ژمارەیە لە هەڵبژاردنی نیسانی 2014دا حزبە كوردیەكان هەشت كورسی، توركمانی دوو كورسی و عەرەب دوو كورسی بە دەستهێنا.

جگە لە پەرلەمانی عیراق، كەركوك لە بەردەم هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانیشدایە كە بەهۆی ناكۆكی پێكهاتەكانەوە لە ساڵی 2005وە ئەنجامنەدراوە.

فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی عیراق دەربارەی هەڵبژاردنەكان بەسەر دوو بۆچوندا دابەشبون، هەندێكیان لەگەڵ ئەوەدان لە وادەی دیاریكراویدا بەرێوەبچێت و بەشێكیشیان داوادەكەن، پرۆسەكە دوابخرێت تا گەڕانەوەی ئاوارەكان تا لە ناوچە كۆنتڕۆڵكراوەكانیش ئەنجامبدرێت.

كەركوك، نیسانی 2014، دەنگدانی گەنجێكی توركمانی لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق فۆتۆ: كەركوك ناو

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك