كوردى

عەمار حەكیم چووە نێو هاوپەیمانیەتییەكەی عەبادی

ئەمڕۆ یەكشەممە رەوتی حیكمەی عەمار حەكیم بەفەرمی چوونە نێو هاوپەیمانیەتییەكەی حەیدەر عەبادی راگەیاند.

ئێوارەی ئەمڕۆ رەوتی حیكمە چوونە نێو هاوپەیمانییەكەی عەبادی بەناوی هاوپەیمانی “نەسر” ئاشكرا كرد، بەم شێوەیە تا ئێستە هاوپەیمانییەكەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، خۆی لە باڵی عەبادی لە حزبی دەعوە و رەوتی حیكمەی عەمار حەكیم و بەشێكی حەشدی شەعبیدا دەبینێتەوە.

دوێنێ شەممە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەفەرمی هاوپەیمانی “نەسر”ی راگەیاند بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق بە جیا لەگەڵ نوری مالیكی سەرۆكی حزبی دەعوە. عەبادی داوای لە حزب و لایەنەكان كردبوو پەیوەندی بە هاوپەیمانیەتییەكەیەوە بكەن.

هەر ئەمڕۆ موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدرییەكان بە توندی هێرشی كردە سەر هاوپەیمانییە نوێیەكەی عەبادی و تۆمه‌تبارى كرد به‌وه‌ى له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكى تایفی، هه‌وڵى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵكاران ده‌دات.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

اقسام فرعية

قد يعجـــــبك ايضا

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *