كوردى

بڕیاره‌ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ دیاریكردنی رۆژی كۆنگره‌ كۆببێته‌وه‌

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

February 15, 2018 at 9:34 am

سلێمانی، 12-2-2018، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان فۆتۆ: راگەیاندنی ئەنجومەن

كه‌ركوك ناو

بڕیاره‌ سەركردایەتی و ئەنجومەنی ناوەندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 15-2 بۆ دیاریكردنی رۆژی كۆنگره‌ كۆببنه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌پێی میدیای ره‌سمی ئه‌و حزبه‌.

ماڵپه‌ڕی پیوكه‌ی میدیا زمانحاڵی ره‌سمی یه‌كێتی، بڵاویكردهه‌ “بڕیارە سەعات 11ی پێشنیوەڕۆی 15ی شوباتی 2018، لەسەر بانگهێشتی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی كۆبونەوەی نێوان ئەنجومەنی سەركردایەتی و ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی بەڕێوەبچێت”.

بڕیارە لە كۆبونەوەكەدا پرسی كۆنگره‌ و دیاریكردنی رۆژی كۆنگرە یەكلایبكرێتەوە، هه‌ر به‌پێی ماڵپه‌ڕه‌كه‌.

رۆژی 12ی ئەم مانگەش ئەنجومەنی ناوەندی یه‌كێتیی كۆبویەوە و سەبارەت بەدۆخی ناوخۆی یەكێتی و بەستنی كۆنگرە، بەكۆی دەنگی ئەندامانی ئامادەبوی كۆبونەوەكە، بڕیاردرا كۆبونەوەیەكی هاوبەشی ئەنجومەنی سەركردایەتی و ئەنجومەنی ناوەندی لە رۆژی 15ی شوباتی 2018، ئەنجام بدرێت.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان 24-1 بڕیاریدا له‌ سه‌ره‌تای مانگی سێی ئه‌مساڵ كۆنگره‌ ببه‌سترێت و هه‌ر به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگیش رێككه‌وتن لیژنەیەك بۆ بەڕێوەبەردنی حزبه‌كه‌ تا كاتی ئەنجامدانی كۆنگرە پێكبهێنرێت.

ئه‌وكات لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە ئەنجامی كۆبونەوەكە عەدنان موفتی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، رایگه‌یاند “لە كۆبونەوەكەدا بە شێوەیەكی مەبدەئی بڕیاردرا كۆنگرەی یەكێتی لە سەرەتای مانگی سێی ئه‌مساڵ ببەسترێت”.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ بەهۆی ئامادەنەبونی هەندێك لە نوێنەرەكان و كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یەكێتی بڕیاردرا كۆبونەوەكە بە كراوەیی بهێڵدرێتەوە.

هه‌وڵه‌كان بۆ دیاریكردنی كاتی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی، له‌كاتێكدایه‌ به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ‌ده‌بوو له‌ ساڵی 2013ه‌وه‌ ئه‌نجامبدرایه‌.

یه‌كێتی ساڵانێكه‌ كێشه‌ی ناوخۆیی هه‌یه‌ و سه‌ركرده‌كانی ناكۆكن، به‌و هۆیه‌وه‌ كۆبونه‌وه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه‌ و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی حزبه‌كه‌ هێشتا به‌ چاره‌سه‌رنه‌كراوی ماوه‌ته‌وه‌.

ئه‌و گرفتانه‌ له‌ دوای كۆچی دوایی جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری كۆچكردوی ئه‌و حزبه‌وه‌ له سێی‌ ئۆكتۆبه‌ری رابردو زیاتر بون.

سلێمانی، 12-2-2018، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان فۆتۆ: راگەیاندنی ئەنجومەن

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك