كوردى

لە گەرمیان مەترسیی وشکەساڵی حکوومەت و ڕێکخراوەکانی خستووەتە خۆ

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

بەهۆی کەمیی رێژەی بارانبارینەوە مەترسی وشکەساڵی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان هەیە و ئیدارەی سنوورەکە و رێکخراوەکانیش بە مەبەستی رووبەڕووبونەوەی وشکەساڵی کەوتوونە خۆ و کار لەسەر دوورخستنەوەی  مەترسییەکانی وشکەساڵی دەکەن.

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکیشی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، بەشی ڕاگەیاندنی ئیدارەی گەرمیان، ڕای دەگەیەنێت دوێنێ چوارشەممە سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی سه‌ر بە نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان و ژماره‌یه‌ك رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆبوه‌وه‌ و پرسی كه‌م بارانی و هاوكاریی رێكخراوه‌كان بۆ سنووره‌كه‌ تاوتوێ كران.

 

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رای گه‌یاندووە، ئه‌مساڵ له‌ چاو ساڵانی ڕابردوو رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م باران باریوه و‌ به‌مه‌ش تاڕاده‌یه‌ك وشكه‌ساڵی له‌ سنووره‌كه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌، بۆیه‌ له‌ ئاكامی كه‌م بارانی، گه‌رمیان تووشی كێشه‌ی گه‌وره‌ بووه ‌و پێویستی به‌ هاوكاریی رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی ئیدارەی گەرمیاندا ئاماژە بەوەش کراوە، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان لە کۆبوونەوەکەدا باسی له‌وه‌ش كردووە، به‌هۆی كه‌م بارانیی ئه‌مساڵه‌وه‌ گوندنشینه‌كان كێشه‌ی گه‌وره‌یان بۆ دروست بووه‌ له‌ به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ و مه‌ڕ و ماڵات و ئه‌و گه‌نمه‌ی له‌ زه‌وییه‌ دێمه‌كاندا چاندراوه‌ ئه‌گه‌ری زۆر زۆری هه‌یه‌ بفه‌وتێت، له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ش بۆ ساڵێكی تر جووتیارانی سنووره‌كه‌ بنه‌ تۆیان نابێت له‌ كاتێكدا ساڵانی ڕابردووش به‌رهه‌می گه‌نمیان داوه‌ته‌ به‌غدا و به‌غداش پاره‌كه‌یانی نه‌داوه‌.

 

ئیدارەی گەرمیان ئەوەش ئاشکرا دەکات، لای خۆشییانه‌وه‌ رێكخراوه‌كان بڕیاریان دا به‌پێی په‌یوه‌ندییه‌كانیان و به‌پێی تواناكانیان، كار بۆ نه‌هێشتنی شوێنه‌واره‌كانی وشكه‌ساڵی بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، چه‌ند سێكته‌رێك دیاری كرا، له‌وانه‌ش  (ئاوی سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی و كشتوكاڵ و ئاودێری و ئاژه‌ڵداری، ژینگه‌ و ئاژه‌ڵی كێوی، به‌هاناوه‌چوونی گوندنشینه‌كان)

 

ئه‌مساڵ له‌ چاو ساڵانی رابردوو كه‌مترین باران له‌ سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان باریوه‌، به‌ جۆرێك له‌ سنووری قه‌زای كه‌لار و كفری بێجگه‌ له‌ ناحیه‌ی پێباز كه‌متر له‌ 50 ملم باران باریوه‌.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك