كوردى

ھاتوچۆی ڕاپەڕین ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی ڕاپەڕین ئاگاداری شوفێری بارھەڵگرەکانی ھیڵی ڕانیە – ھەولێر دەکاتەوە، کە بە ھۆکارێکەوە و بەشێوەیەکی کاتی، ڕێگەیان پێ نادرێت ئەو ڕێگایە بەکار بھێنن.

خۆشناو حەسەن، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی ڕاپەڕین بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند:” لەپێناو سەلامەتیی ڕێگای سەر بەنداوی سماقوڵی و بەھۆی ئەو قوڕ و لیتەی باران ھێناویەتی، سەر ڕێگاکە لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە  15/2/2018 تا کاتێکی نادیار، جگە لە ئۆتۆمبێلی بچووک، ڕێگە بە ھیچ ئۆتۆمبیلێکی بارھەڵگر و گەورە نادرێت ھاتوچۆ بەسەر ئەو ڕێگەیەدا بکەن و بە پێچەوانەوە دەگەڕێندرێنەوە”.

باسی لەوەش کرد، کە بۆ ئەو مەبەستە ئەو ئۆتۆمبێلانە دەتوانن سوود لە ڕێگای کۆیە – ھەولێر لە ھەردوو لایەوە ببینن.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەش کرد، کە  ئەو بڕیارە کاتییە و تیمە پەیوەندیدارەکان سەرقاڵی چارەسەرکردن و خاوێنکردنەوەی ڕێگاکەن، دوای تەواوبوونی کارەکانیشیان، لە بڕیاری کردنەوەی ڕێگاکە ئاگاداریان دەکەینەوە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

قد يعجـــــبك ايضا

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *