كوردى

بەوێنە.. لە سنە ڕێز لە هونەرمەند عوسمان هەورامی گیرا

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

شەوی ڕابردوو لە سینەما بەهمەنی شاری سنە بە هەوڵ و تێکۆشانی چالاکوانانی فەرهەنگی و شارەوانیی ئەو شارە، لە ڕێوڕەسمێکدا ڕێز لە تەمەنێک خزمەتی هونەریی عوسمان هەوارامی هونەمەندی ناسراوی کورد گیرا.

 

بەپێی ڕاپۆرتی میدیا خۆجێیەکانی پارێزگای سنە، شەوی ڕابردوو ڕێوڕەسمێکی تایبەت و بە شکۆ بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر لە لایەنگرانی هونەری کوردی و بەتایبەت مۆسیقای هەورامی لە سینەما بەهمەنی شاری سنە بۆ ڕێزگرتن لە هونەرمەندی سیاوچەمانەبێژی کورد، مامۆستا عوسمان کێمنەیی بەرێوە چوو.

 

لەو ڕێوڕەسمەدا کە نزیکەی هەزار کەس بەشدار بوون، سەرەتا ڤیدیۆ کلیپێک لەبارەی پێگەی هەورامان و ژیان و بەسەرهاتی مامۆستا عوسمان هەورامی پیشانی ئامادەبوان درا و پاشان لە چەند بڕگەی جیاوازدا ئەردەشیر کامکار هونەرمەندی ناسراو لە بنەماڵەی کامکارەکان، هەروەها یووسف ئەسەدی هونەرمەند و ئەکتەری ناسراو لەبارەی کەسایەتی و پێگەی مۆستا عوسمان هەورامی قسەیان کرد.

 

دواتر لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا پەیکەری مامۆستا عوسمان هەورامی کە لەلایەن هادی زیائەدینی هونەرمەندی پەیکەرتاشی کوردەوە ئامادە کرابوو، پەردەی لەسەر لادرا و بڕیارە دواتر لە شەقامی هەورامان و ل گۆڕەپانی “کۆسەی هەجی”ی سنە لە ڕێوڕەسمێکدا دابنرێت.

 

لە دوو بڕگەی دیکەی ڕێوڕەسمکەدا عادڵ نادری هونەرمەندی چریکە زێڕین بە چەند ئاهەنگێک کۆڕەکەی رازاندەوە و دواتر کولسووم عوسمانپوور، ژنە شاعیری کورد بە چەند پارچە شیعرێک، بەشدار بوو کە بووە هۆی سەرنجی بەشداران.

 

عوسمان هەورامی، لەدایکبووی گوندی کێمنەی سەر بە ناوچەی هەورامانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە بواری مۆسیقا و گۆرانیی هەورامیدا بە یەکێک لە دەنگ و سیما ناسراو و کاریگەرەکان دادەنرێت و لە سیاچەمانە چڕیندا خاوەن ڕێچکەی تایبەت بە خۆی و بە هونەرمەندی گەروو زێڕینی ئەم بوارە ناسراوە و ساڵانێکە لەم بوارەدا خزمەتی هونەری کوردیی کردووە و بە سەدان بەرهەمی ناوازەی پێشکەش بە گۆرانی و مۆسیقای کوردی کردووە.

 

لە ساڵانی رابردوودا لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و بەتایبەتی ناوچەی هەورامان و مەریوان چەندین جاری دیکە ڕێز لە خزمەت و تەمەنی هونەریی عوسمان هەورامی گیراوە.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك