كوردى

بەرێوەبەرایەتیی تەندروستیی گەرمیان: هەندێك لە هاووڵاتی دەرمان لە نەخۆشخانەكان وەردەگرن و لە بازاڕ دەیفرۆشنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان ڕای دەگەیەنێت هەندێك لە هاووڵاتیان ئەو دەرمانانەی كوالێتییان باشە و نرخیان گرانە و لە نەخۆشخانەكان وەری دەگرن، لە بازاڕ دەیفرۆشنەوە.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان، كە وێنەیەكی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، “هەندێك لەو دەرمانانەی كوالێتییان باشە و نرخیان گرانە دوای وەرگرتنیان لە نەخۆشخانەكان، لەلایەن هەندێك لە هاووڵاتییانەوە لە بازاڕدا دەفرۆشرێنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش ڕێوشوێنی پێویست دانرا و بڕیاریشە لەگەڵ كۆگا و دەرمانخانە ئەهلییەكان گفتوگۆ بكرێت بۆ ئەوەی ڕێگری لەو كارە بكرێت”.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە “تەجهیزكردنی كۆگای سەرەكیی دەرمان بە ئامێری فێنككەرەوە وەكوو پێویست نییە و هەموو هەوڵێكی تەندروستیی گەرمیان لە ئەمساڵدا بۆ ئەوەیە كە ئەو پرۆژەیە جێبەجێ بكرێت و تەبریدی كۆگاكە بە نوێترین شێوە تەجهیز بكرێتەوە”.

 

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەش دراوە “بەشە دەرمانی گەرمیان 12%ی دەرمانی سلێمانییە و بڕیارە بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لەوەی ئەو ڕێژەیە وەكوو خۆی دەگاتە گەرمیان یان نا، بەدواداچوونێكی ورد لەلایەن بەرپرسانی كۆگاكەوە بكرێت و سەردانی سلێمانی بكرێت”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

قد يعجـــــبك ايضا

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *