كوردى

وڵاتێکی ئەورووپی هێزێک بۆ راگرتنی جووڵەی سوپای تورکیا دەنێرێت

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

ئیتاڵیا هیزێکی سەربازیی بۆ راگرتنی جووڵەی سوپای تورکیا لە ئاوەکانی دەریای سپیی ناوەڕاست، دەنێرێت.

 

بەپێی هەواڵی ئاژانسە جیهانییەکان، وەزارەتی بەرگریی ئیتاڵیا هێزێکی سەربازیی دەریایی وڵاتەکەی ناردووەتە ئاوەکانی قوبرسی یۆنانی بۆ راگرتنی جووڵەی هێزە تورکییەکان.

 

ئەو هەنگاوەی ئیتاڵیا دوای ئەوە دێت، کە رۆژی 11/2/2018 هێزێکی دەریایی تورکی دەستی بە جووڵە کرد بۆ رێگرتن لە کەشتییەکی کۆمپانیای (ئینی)ی ئیتاڵی کرد، کە هەوڵی دۆزینەوەی گازی سروشتییان لە ئاوەکانی قوبرسی یۆنان، دەدا.

 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی قوبرس، تورکیا دژایەتیی خۆی بۆ گەڕان بە دوای گاز و سەرچاوە سرووشتییەکان لەلایەن حکوومەتی قوبرسی یۆنانەوە، راگەیاندووە.

 

قوبرس دوورگەیەکە و کەوتووەتە ناو دەریای سپیی ناوەڕاست. لە ساڵی 1974ـەوە تورکیا دەستی بەسەر بەشی باکووری قوبرسدا گرتوو، کە دانیشتووانی ئەو ناوچانە تورکن و بەشەکەی باشووریش، کە بە قوبرسی یۆنانی دەناسرێت، بەشێکە لە یەکێتیی ئەورووپا.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك