كوردى

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنرانی عێراق كۆ دەبێتەوە

 

پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕای دەگەیەنێت، ڕەنگە ئەمڕۆ پێنجشممە 15/2/2018، كۆبوونەوەی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق لە بارەی تاوتوێكردنی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بەڕێوە بچێت.

 

موحسین سەعدوون، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “بریارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 15/2/2018، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ ببێتەوە، بەڵام تاكوو ئێستا رێژەی یاسایی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تەواو نەبووە بۆ ئەوەی كۆبوونەوەكە بەڕێوە بچێت”.

 

ئەو پەرلەمانتارە كوردە، ئەوەشی خستە ڕوو: “لە خشتەی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا پرۆژە یاسایی بودجەی عێراق نییە بۆ ئەوەی خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكرێت و فراكسیۆنە كوردستانییەكان ئاشكرایان كردووە كە دەنگ نادەن بە پرۆژە یاساییەك كە بەرژەوەندییەكانی كوردی تێدا جێگیر نەكراوە، بەڵام بڕیارە چەند پڕۆژە یاسایەكی تر تاوتوێ بكرێت”.

 

موحسین سەعدوون، ڕوونیشی كردەوە: “ئێمە داوامان كردووە كە هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی عێراق كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدەن و تێیدا بەرژەوەندییەكانی كوردیش لەبەرچاو بگیرێت و ڕەنگە ئەمڕۆ حەیدەر عەبادی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كوێت بگەڕێتەوە و كۆبوونەوەكە ئەنجام بدرێت”.

 

پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2018ی عیراق لە پەرلەمانە و خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە و لە خوێندنەوەی دووەم دایە و كورد ناڕازییە لەو پشكەی كە بۆی دیاری كراوە و بایكۆتی دانیشتنەكانی كردووە تا داواكارییەكانی جێبەجێ بكرێت هەر بەو هۆیەشەوە ئەمڕۆ چەند ڕۆژی ڕابردوو پەرلەمان بەرەو ئاڵۆزی ڕۆیشتووە.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

قد يعجـــــبك ايضا

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *