كوردى

تاڵیبان داوای دانوستاندن بۆ وەرگرتنەوەی دەسەڵات دەکات

 

بزووتنەوەی توندڕەوی تاڵیبان پەیامێک بۆ خەڵکی ئەمریکا دەنێرێت و داوای هێنانەوەی بۆ سەر دەسەڵات، دەکات.

 

تاڵیبان بەیاننامەیەکی دەرکردووە و ئاژانسی (رۆیتەرز)یش ناوەڕۆکەکەی بڵاو کردووەتەوە، تێیدا هۆشداریی لەبارەی ئەوەوە دەدات، کە نابێ ئەو بەیاننامەیەی وەک خاڵی بێهێزی سەیر بکرێت.

 

لە بەیاننامەکەدا، کە ئاراستەی خەڵکی ئەمریکا کراوە، تاڵیبان ویستی خۆی بۆ دانوستاندن ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت، دەیەوێ کۆتایی بەو شەڕە بهێنێت، کە دوای روخاندنی رژێمەکەی لە ساڵی 2001ـەوە دەستی پێ کردووە.

 

ئەو رێکخراوە توندڕەوە، کە لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپا دایە، داوای لە ئەمریکا کردووە ”کۆتایی بە داگیرکاری“ لە ئەفغانستان بهێنێت و رازی بێت بە ”مافی تاڵیبان“ بۆ حوکمڕانیی ئەو وڵاتە لەچوارچێوەی بیروباوەڕی ئەفغانییەکان.

 

بەهۆی پشتگیریکردن لە رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە، سوپای ئەمریکا و هاوپەیمانان لە مانگی 10ـی 2001 هێرشیان کردە سەر ئەفغانستان و رژێمی تاڵیبانیان رووخاند، کە بەشێوەیەکی توندڕەوانە و بێ گوێدانە مافەکانی مرۆڤ، حوکمڕانیی وڵاتەکەی دەکرد.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

قد يعجـــــبك ايضا

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *