كوردى

بۆ پێدانی پسوولەی تازەی خۆراک بڕە پارەیەک لە ھاووڵاتییان وەردەگیرێت

 
لە بەرامبەر پێدانەوەی پیسوولەی خۆراکی تازە بڕە پارەیەک لە ھەر خێزانێک وەردەگیرێت.
نەوزاد ئەدھەم، بەرێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی بە (باسنیوز)ی  را گەیاند رەزامەندی وەرگیرا سەبارەت بە دابەشکردنی پسوولەی خۆراکی ساڵی 2017 بۆ 2018.

بە بڕیاری986ی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 1997وە لە رێگەی بریکارەکانەوە خۆراکی مانگانە بەسەر ھاووڵاتییاندا دابەش دەکرێت و لە بودجەی عێراقیشدا پارەی ساڵانە بۆ ئەو مەبەستە تەرخان دەکرێت.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی ئاشکرای دەکات لە بەرامبەر پێدانی پسوولەی نوێی خۆراکدا بڕە پارەیەک لە ھاووڵاتیان وەردەگیرێت و بەپێی رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران لە کاتی پێدانەوەی پسوولەی خۆراکەکە لە ھەر بنەماڵەیەک بڕی ھەزار دینار وەردەگیرێت.

سەبارەت بە چارەنووسی ئەو پارەیەی وەردەگیرێت، نەوزاد ئەدھەم گوتی: “ئەو بڕە پارەی وەردەگیرێت ھەمووی دەخرێتە ژمارە حیسابێک و پاشان بۆ وەزارەتی بازرگانی دەنێردرێت، جەختی کردەوە بەم نزیکانە دەست بە دابەشکردنی پسوولەی تازەی خۆراک دەکرێ.

ئێستا بە پسوولەی خۆراک شەکر و برنج و رۆن و ئارد ھەیە لە بەشەخۆراکی مانگانە دابەش دەکرێت.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

قد يعجـــــبك ايضا

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *