كوردى

(كه‌ركوك ناو) ناوی سه‌رۆكی لیسته‌ كوردییه‌كان له‌ پارێزگای كه‌ركوك بڵاوده‌كاته‌وه‌

February 15, 2018 at 1:26 pm

كه‌ركوك/نیسانی 2014/ ده‌نگده‌رێك له‌كاتی به‌شداریكردنی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق فۆتۆ: كاروان ساڵحی

كه‌ركوك – كه‌ركوك ناو

هه‌ریه‌كه‌ له‌ هاوپه‌یمانی نیشتیمان و‌ یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و یه‌كگرتوی ئیسلامی سه‌رۆكایه‌تی لیست و ناوی كاندیده‌كانیان له‌ پارێزگای كه‌ركوك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق دیاریكرد و ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كرد.

هاوپه‌یمانی نیشتیمان كه‌ له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، كۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانی بۆدیموكراسی و  دادپەروەری پێكهاتووه‌ د. محەمەد شوانی، وەكو سەرۆكی لیست دیاریكردوه‌، بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عیراق، ئەوەش بەوتەی دوو سەرچاوە له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.

هاوكات، محه‌مه‌د عوسمان ناسراو به‌ (محه‌مه‌د دوشیوانی)، وه‌كو سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتیی له‌و پارێزگایه‌ ده‌ستنیشانكراوه‌.

محه‌مه‌د عوسمان كه‌ ئێستا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراقه‌ وه‌كو نوێنه‌ری كه‌ركوك به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت “حزبه‌كه‌م منی ده‌سنیشانكردوه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی لیسته‌كه‌”.

وتیشی “چه‌ند كاندیدێك هه‌بون بۆ ئه‌وه‌ی بكرێنه‌ سه‌رۆكی لیست، له‌وانه‌ رێبوار ته‌ها، ئاڵای تاڵه‌بانی، ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود، دیاره‌ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی منی ده‌ستنیشانكردوه‌، ئێمه‌ جیاوازیمان نییه‌ و ده‌مانه‌وێت خزمه‌ت به‌ خه‌ڵكی كه‌ركوك و یه‌كێتی بكه‌ین”.

یه‌كگرتوی ئیسلامی-ش جوان حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكی بۆ سه‌رۆكی لیسته‌كه‌ كاندید كردوه‌.

جوان حه‌سه‌ن به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت “من وه‌كو سه‌رۆكی لیست ده‌سنیشانكراوم، له‌ نێو كاندیده‌كانی لیسته‌كه‌مان كاندیدی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ هه‌ن”.

د. محه‌مه‌د شوانی‌

محه‌مه‌د عوسمان

جوان حه‌سه‌ن

كه‌ركوك/نیسانی 2014/ ده‌نگده‌رێك له‌كاتی به‌شداریكردنی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق فۆتۆ: كاروان ساڵحی

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

اقسام فرعية

قد يعجـــــبك ايضا

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *