كوردى

ئاوی ھەولێر روونکردنەوە لەبارەی ھۆکاری کەم ئاویی شارەکە دەدات

 

ماوەی ٢٤ کاتژمێر دابەشکردنی ئاوی ئیفراز لە شاری ھەولێر راگیرا و ئەندازیارێکیش روونکردنەوە دەدات.

 

ئەندازیار رابەر حوسێن لە بەشی پرۆژەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ھەولێر بە (باسنیوز)ی راگەیاند، لە شەوی چوارشەممە ١٤/٢/٢٠١٨ـەوە دەستکراوەتەوە بە دابەشکردنی ئاوی ئیفراز لە شاری ھەولێر.

 

رابەر حوسێن ھەروەھا رایگەیاند، بەھۆی بەرزبوونەوەی رێژەی لێڵی لە ئاوی زێی گەورە (کەڵەک) بەھۆی بارانبارینەوە، ماوەی ٢٤ کاتژمێر دابەشکردنی ئاویان لە شاری ھەولێر راگرتووە و دوای ئاساییبوونەوەی رووبارەکەش، دەستیان بە دابەشکردنی ئاو کردووەتەوە.

 

ئاوی شاری ھەولێر جگە لە بیرەکانی ئاو، لەڕێی ئاوی زێی گەورە (ئیفراز)یشەوە دابین دەکرێت، کە بە بۆریی دەگوازرێتەوە شارەکە و دوای پاڵاوتنی، بەسەر زۆربەی گەڕەکەکانی شار دابەش دەکرێت.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

قد يعجـــــبك ايضا

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *