كوردى

یه‌كێتی “پێنج خوله‌ك” ئاڵای هه‌رێمی كوردستان له‌ كه‌ركوك هه‌ڵده‌كات

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

February 15, 2018 at 2:57 pm

كه‌ركوك/13-2-2018/ وێنه‌ی لای راست غه‌فور ساڵح له‌كاتی هه‌ڵكردنی ئاڵای هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی، وێنه‌ی لای چه‌پ كاتی داگرتتی ئاڵاكه‌ دوای پێنج خوله‌ك فۆتۆ: كه‌ركوك ناو

كه‌ركوك – كه‌ركوك ناو

لێپرسراوێكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان “بۆ ماوه‌ی پێنج خوله‌ك”، ئاڵای هه‌رێمی كوردستانیان له‌سه‌ر باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌ كه‌ركوك هه‌ڵكرد و دواتر دایانگرت. 

غەفور ساڵح، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی دوی یەکێتی بە (کەرکوک ناو)ی وت “من ئاڵای هەرێمی کوردستانم لە سەر بارەگای مەکتەبی سیاسیی هەڵکرد، هەڵکردنی ئاڵاکە لەسەر داوکاری کەرکوکییەکان بوو…”.

ئاڵاكه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ 13-2 له‌سه‌ر باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك هه‌ڵكرا و هه‌مان رۆژ به‌ بڕیاری سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك داگیرا.

غه‌فور ساڵحی وتیشی “کاتێک لە ئەنجومەنی پارێزگا بڕیار بە هەڵکردنی ئاڵا درا، من ئاڵاکەم هەڵکرد، ئێستاش سورم لەسه‌ره ئەوەی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە هەموو شوێنێکی کەرکوک هەڵبکەم، من ئاڵاکەم هەڵکرد، بەڵام کێ ئاڵاکەی سەر مەکتەبی سیاسی داگرد، ئەوەیان من نازانم و پەیوەندی بە منەوە نییە”.

(كه‌ركوك ناو)، له‌ڕێی لێپرسراوانی یه‌كێتی-ه‌وه‌ له‌ كه‌ركوك هه‌وڵیدا هۆكاری داگرتنی ئاڵاكه‌ بزانێت به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی ده‌ستنه‌كه‌وت.

ئه‌وه‌ یه‌كه‌م حاڵه‌تی هه‌ڵكردنی ئاڵای هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌ كه‌ركوك كه‌ له‌ دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوه‌وه‌ كاتێك هێزه‌ عیراقییه‌كان له‌ ناوچه‌كانی جێناكۆك جێگیربون ئاڵای هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر باره‌گا حزبیی و حكومییه‌كانی ئه‌و ناوچانه هێنرایه‌ خواره‌وه‌.

كه‌ركوك/13-2-2018/ ئاڵای هه‌رێمی كوردستان دوای “پێنج خوله‌ك” له‌ هه‌ڵكردنی له‌سه‌ر باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی داگیرا فۆتۆ: كه‌ركوك ناو

له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا یه‌كێتی لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كردوه‌ به‌هۆی هه‌ڵكردنی ئاڵاكه‌وه‌، غه‌فور ساڵح وتی “من خواستی کەرکوکییەکانم جێبه‌جێکردوە، من گوێم لە کەس نییە، مادام خەڵکی کەرکوک لەگەڵمایە ئێتر گوێم لە کەس نییە…”.

ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك،28-3-2017  هەڵكردنی ئاڵای هەرێمی كوردستانی لە فەرمانگەكانی شارەكە پەسەندكرد لە كۆبوونەوەیەكدا كە هەردوو پێكهاتەی عەرەب‌و توركمان بایكۆتیانكرد، ئەوەش كاردانەوەی جیاوازی لێكەوتەوە.

پێشتر‌و لە 16-8-2017 دادگای كارگێڕی لە بەغدا، بڕیارەكەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكی هەڵوەشاندەوە بۆ هەڵكردنی ئاڵای هەرێم لەسەر فەرمانگەكانی پارێزگاكە ‌و جەختیكردەوە‌ لەوەی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەوەكالەت “سەرپێچی ئاشكرای یاسای كردووە”.

ئەو بڕیارەی دادگای كارگێڕی دوای سكاڵای ژمارەیەك ئەندامی بەرەی توركمانی ئەنجومەنی پارێزگا هات دژی رێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەوەكالەت لە حوزەیرانی ساڵی رابردوو.

پەرلەمانی عیراقیش لە 1-4-2017دا، پرسی هەڵكردنی ئاڵای هەرێمی كوردستانی لە پارێزگای كەركوك خستەدەنگدانەوەو بەزۆرینەی دەنگ بڕیاردرا تەنیا ئاڵای عیراق هەڵبكرێت، دوای ئەوەی فراكسیۆنە كوردییەكان بایكۆتی دانیشتنەكەیان كرد.

لەكاردانەوەی ئەو هەنگاوەدا ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك 4-4-2017، كۆبونەوەیەكی بە بێ‌ ئامادەبونی عەرەب‌و توركمان ئەنجامدا‌و تێیدا، بڕیارەكەی پەرلەمانی عیراقی رەتكردەوه‌.

كه‌ركوك/13-2-2018/ وێنه‌ی لای راست غه‌فور ساڵح له‌كاتی هه‌ڵكردنی ئاڵای هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی، وێنه‌ی لای چه‌پ كاتی داگرتتی ئاڵاكه‌ دوای پێنج خوله‌ك فۆتۆ: كه‌ركوك ناو

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك