كوردى

حزبی شیوعی لە سلێمانی تەنیا ئافرەتان بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق کاندید دەکات

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

جێگری سکرتێری حزبی شیوعیی کوردستان، ئاماژە بەوە دەدات، کە لە سلێمانی تەنیا ئافرەتیان بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق کاندید کردووە.

 

بابا عەلی جەباری، جێگری سکرتێری حزبی شیوعیی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ناوی کاندیدەکانمان پێشکەشی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق کردووە، لە سەر ئاستی بازنەی سلێمانیش بڕیارماندا کە کاندیدەکانمان تەنیا ئافرەت بن، بەو پێیەی دەمانەوێت زیاتر گرنگی بە پرسی مافەکانی ئافرەت بدەین، بۆیە کاندیدەکانمان لە سلێمانی تەنیا لە ئافرەتان پێکدێت”.

 

جێگری سکرتێری حزبی شیوعیی کوردستان، ئەوەشی خستە روو، کە لە کەرکووک بەتەنیا بەشداری لەو ھەڵبژاردنە دەکەن، چونکە پێشتر داوایان کرد لە ھەموو ھەرێمی کوردستان یان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان ھاوپەیمانی بکەن، بەڵام ئەو ھاوپەیمانیەتییە سەری نەگرتووە.

 

بڕیارە لە 12ی ئایاری ساڵی 2018، ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام بدرێت.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك