كوردى

ئاسایشی هەولێر لەبارەی شەڕی چەند گەنجێكی كورد و عەرەبەوە بڵاودەكاتەوە

به غدا/ غەد پرێس:
ئاسایشی هەولێر لە روونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، ئەو گرژی و ئاڵۆزییەی لەنێوان چەند گەنجێكی كورد و عەرەبدا لە هەولێر ڕوویدا بەرنامە بۆ داڕێژراو نەبووە.
لەو روونكردنەوەیەدا ئەوەشهاتووە، ڕووداوەكەی دوێنێی هەولێر لەنێو بازاڕی شاری هەولێر سرووشتیی بووە و بەهیچ شێوەیەك بەرنامە ‌بۆ داڕێژراو نەبووە، كە تیادا چەند گەنجێكی كورد و عەرەب ئاڵۆزیی لەنێوانیان درووست بووە و بەشەڕ هاتوون.

ئاسایشی هەولێر باسی ئەوەشی كردووە، ئەو گەنجە عەرەبانە لەگەڵ گروپێكی گەشتیاری لە شاری بەسڕەی باشووری عێراقەوە بۆ گەشت هاتوونەتە هەولێر و بەپێی وتەی سەرپەرشتیارانی كۆمپانیاكە، هۆكاری ئاڵۆزییەكە گەنجە عەرەبەكان بوون‌ كە چەند دروشم و قسەیەكیان وتووە و دواتر كاردانەوەی ژمارەیەك گەنجی كوردی لێكەوتووەتەوە.
هەروەها ڕوونیشیكردەوە كە ئەگەر هەر لایەكیان سكاڵایان هەیە دەتوانن سكاڵا لە دادگا تۆمار بكەن و دادوەریش فەرمانی گرتن بۆ لایەنی داوالێكراو دەربكات.

يمكنك ايضا قراءة الخبر في المصدر من الغد برس

قد يعجـــــبك ايضا

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *