كوردى

بەوێنە.. لە رووداوێکی ھاتوچودا باوک و کوڕێک بوونە قوربانی

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

پۆلیسی ھاتوچۆی گەرمیان، ئاماژە بەوە دەدات، کە لە رووداوێکی ھاتوچۆدا، لە نزیک قەڵای شێروانەی شاری کەلار، باوک و کوڕێک بوونە قوربانی.

 

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان، لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی، لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەمە کاتژمێر 2:40 خولەک لەسەر ڕێگای دەرەوە (حەولی) نزیک قڵای شێروانە، بەھۆی ڕوداوێکی ھاتوچۆ لەجۆری پێکدادان رووی دا.

 

ھاتوچۆی گەرمیان، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە پێکدادانەکە لەنێوان دوو ترێلە و ماتۆڕسکیلێکی سێ تایەدا، بەو ھۆیەوە دوو کەس بریندار بوون، کە کوڕ و باوک بوون.
ئەوەش روون کراوەتەوە، کە دواتر بریندارەکان گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار .

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك