كوردى

سەعدی پیرە: ئامادەکارییەکانی کۆنگرە پێویستی بە مانگێک زیاترە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئاماژە بەوە دەدات، کە یەکێتی ئامادەکاری بۆ کۆنگرەیەک دەکات، کە سوودی ھەبێت، چونکە نایانەوێ کۆنگرەیەکی بێکەڵک ببەستین. 

سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی، بڕیاری داوە کە ٥/٣/2018 یەکێتی کۆنگرەی چوارەم ببەستێت، بەڵام خودی خۆم نازانم ئایا یەکێتی دەتوانێ لەوکاتەدا کۆنگرە ببەستێت یان بەپێچەوانەوە، بەڵام گرنگ ئەوەیە ئێمە بتوانین کۆنگرەیەک ببەستین کە سوودی ھەبێت”.

گوتەبێژەکەی یەکێتی، ئەوەشی خستە روو، کە ئەگەر بیانەوێ کۆنگرەیەری باش ببەستن، پێویستمان بەماوەی مانگێک زیاترە کە زەمینەسازی بۆ ئەو کۆنگرەیە بکەن و کارەکانی جێبەجێ بکەن، تاوەکو کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو بێت، دەشڵێت: “بەڵام کۆنگرەی بێکەڵک دەتوانین لەماوەی دوو ڕۆژدا ئەنجام بدەین، بێگومان ئامانجی یەکێتی ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی سەرکەوتووە”.

ئاشکراشی کرد، کە ھەرکاتێک یەکێتی کۆنگرەی بەست، ئەو کاتە ھەموویان پابەندی بڕیارەکانی کۆنگرە دەبن، چونکە کۆنگرە دەتوانێت کێشەکانی ئەم حزبە چارەسەر بکات، دواجار دەبێ ھەموویان قبوڵی بکەن کە کۆنگرە کێ ھەڵدەبژێرێ و کێ ھەڵنابژێرێت.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك