كوردى

'هەڵگرتنەوەی مینەكان لە عێراق ١٠ ساڵ دەخایەنێت'

الغد برس
مصدر الخبر / الغد برس

به غدا/غەد پرێس:
ئاژانسی كاروباری هەڵگرتنەوەی مینەكان سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان (UNMAS) رایگەیاند كە كارەكانی هەڵگرتنەوەی مین و ماددە تەقەمەنییەكان لە عێراق، ماوەی ١٠ ساڵ دەخایەنێت و ئاماژەی بەوەشدا كە كارەكانی هەڵگرتنەوەی مینەكان لە عێراق، پێویستی بە ٢١٦ ملیۆن دۆلارە.

بەڕێوەبەری ئاژانسەكە لە عێراق، بێیر لودهامار لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لە نووسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە شاری جێنڤ سازی كرد رایگەیاند، هەڵگرتنەوەی ئەو مینانەی كە داعش لەو ناوچانەی كۆنتڕۆڵی كردبوون، كارێكی زۆر ئاڵۆزە.
بێیر لودهامار جەختی لەسەر هەڵگرتنەوەی میینەكان لە ناوچە كۆنتڕۆڵكراوەكان كردەوە بۆ ئەوەی ئاوارەكان بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان.
بەڕێوەبەری ئاژانسی كاروباری هەڵگرتنەوەی مینەكان سەر بە نەتەوە یەكگرتووەکان گوتیشی: “بۆ ماوەیەكی زۆر كاری هەڵگرتنەوەی مین و ماددە تەقەمەنیم لە ١٤ وڵاتدا كردووە، بەڵام بە هیچ شێوەیەك ئەم بڕە زۆرە لە مین و ماددەی تەقەمنیم وەك ئەوەی لە شاری مووسڵدا هەن نەبینوە كە بە هیچ جێگەیەكی دیكە بەروارد ناكرێت و كاری هەڵگرتنەوەیان زۆر ئاڵۆزە”.
ئەمە بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئەنادۆڵ كە لەسەر زاری بێیر لودهاماربڵاویكردووەتەوە، بێیر لودهامار دەشڵێت “ساڵی رابردوو، فەرمانبەرانی ئاژانسەكەیان، ٤٥ هەزار پارچە ماددەی تەقەمەنییەكان لە عێراق هەڵگرتووەتەوە، هەروەها مەشق و راهێنانیان لەسەر مەترسی و پاراستنی گیانیان لە میانی هەڵگرتنەوەی میندا، بە ٤١٥ هەزار كەس كردووە.

يمكنك ايضا قراءة الخبر في المصدر من الغد برس

عن مصدر الخبر

الغد برس

الغد برس

أضف تعليقـك