كوردى

سه‌ردانیكردنى سه‌رۆكى میلیشیایه‌كی شیعه‌ى عێراق بۆ به‌یرووت لوبنانییه‌كان تووڕه‌ ده‌كات

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 
سه‌ردانیكردنى شارى “به‌یرووت” له‌لایه‌ن ئه‌مینداری گشتیی بزووتنه‌وه‌ى (نوجه‌با)ى عێراقی، كه‌ گرووپه‌كه‌ى یه‌كێكه‌ له‌ پێكهاته‌كانى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى و له‌ شه‌ڕه‌كانى سووریا به‌شدارى كردووه‌، لوبنانییه‌كان تووڕه‌ ده‌كات.

پارتى “هێزه‌كانى لوبنانی” ئه‌و سه‌ردانه‌ى به‌ “پێشێلكردنى ڕێز و سه‌روه‌رى لوبنان و ده‌وڵه‌ت” ناو برد، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ هات، كه‌ ئه‌كره‌م كه‌عبى، ئه‌میندارى گرووپه‌كه‌، ڕای گه‌یاند، ئاماده‌یه‌ هاوشانى “حزبوڵاى لوبنانى” شه‌ڕ دژى ئیسرائیل بكات.

كه‌عبى له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سه‌ر گۆڕى “عیماد مه‌غنیه‌” سه‌ركرده‌ى كوژراو له‌لایه‌ن هه‌واڵگرى ئیسرائیلییه‌وه‌، ڕای گه‌یاند: “له‌ئه‌گه‌رى هه‌ر هێرشێكى ئیسرائیلی بۆ سه‌ر لوبنان، هاوشانى حزبوڵا له‌و جه‌نگه‌دا، شه‌ڕ ده‌كه‌ین”

لاى خۆیه‌وه‌، فادى كه‌ره‌م، ئه‌ندامى كوتله‌ى “هێزه‌كانى لوبنانى” ڕای گه‌یاند: “جێی داخه‌ به‌به‌رده‌وامى سه‌ردانى به‌رپرسان و گروپه‌ میلیشیاكانى سه‌ر به‌ ئێران ده‌بینین، كه‌ دواهه‌مینیان سه‌ردانى ئه‌میندارى گشتیی بزووتنه‌وه‌ى نوجه‌بایه‌ كه‌ هێچ ڕێزێكى بۆ سه‌روه‌رى ده‌وڵه‌تى لوبنان دانه‌ناوه‌”.

هه‌روه‌ها، گوتیشی: “له‌وه‌ ناخۆشتر ئه‌وه‌یه‌، ئه‌وانه‌ دێن هه‌ڵوێستى جه‌نگ له‌سه‌ر حسابى لوبنانییه‌كان ده‌رده‌بڕن، به‌رگریكردن له‌ لوبنان به‌رپرسێارێی ئێمه‌یه‌ وه‌ك وڵات و وه‌ك گه‌ل”.

ئه‌مه‌ به‌دووه‌م سه‌ردانى ئاشكراى سه‌ركرده‌كانى میلیشیا شیعه‌كانى حه‌شدى شه‌عبییه‌ بۆ لوبنان، كه‌ پێشتر به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌ركه‌وتنى “قه‌یس خزعه‌لى” ئه‌میندارى گشتیی بزووتنه‌وه‌ى عه‌سائیب ئه‌هل حه‌ق، لوبنانییه‌كانى نیگه‌ران كرد.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك