كوردى

لە گوندی چەقەلاى عەفرین شەڕێکی سەختە

به غدا/غەد پرێس:
لە گوندی چەقەلای سەربە شارۆچکەی شییەی کانتۆنی عەفرین، شەڕی سەخت لە نێوان شەڕڤانانی یەپەگە و سوپای تورکدا ڕوودەدات.
ئەمڕۆ لە ٢٧-ەمین رۆژی بەرخۆدانی سەردەم لە عەفریندا، لە گوندی چەقەلای شارۆچکەی شییە شەڕێکی سەختە.

هێشتا لە بارەی ئەنجامەکانی ئەو شەڕەوە زانیارییەک بە دەست نەگەیشتووە.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە ٢٠-١-٢٠١٨وە، سوپای تورک ئۆپەراسیۆنی داگیرکردنی عەفرینی بە هاوکاری چەتەکانی سەر بە تورکیا دەستپێکردووە، لەبەرامبەردا شەڕڤانان و گەل بەردەوامن لە بەرخۆدانەکانیان، لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای تورکدا، سەدان هاولاتی مەدەنی شەهید و برینداربوون، کە چەندین ژن و منداڵیان تێدایە، هەروەها سەدان خانووی هاوڵاتیان بوونەتە ئامانجی بۆردوومانەکان، ئەمەو چەندین شوێنەواری مێژوویش خاپور کراون.

يمكنك ايضا قراءة الخبر في المصدر من الغد برس

قد يعجـــــبك ايضا

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *