كوردى

تیلەرسن: چەكی قورسمان نەداوە بە یەپەگە

به غدا/غەد پرێس:
ڕیكس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سەعد حەریری سەرۆك وەزیرانی لوبنان لە كۆتایی سەردانەكەی بۆ بەیروت ڕایگەیاند، بە هیچ شێوەیەك چەكی قورسمان نەداوە بە یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بۆیە هیچ شتێكی لەو شێوەیە نییە تا لێیان بسێنینەوە”.

ئەمڕۆ پێنج شەممە وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، جەیمس ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریكا لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ نورەدین جانكلی هاوتا توركییەكەی، داوای كردووە ئەنقەرە هەوڵەكانی چڕبكاتەوە بە ئاراستەی دژایەتیكردنی داعش لە سوریا، وەك ئاماژەیەك بۆ هێرشەكانی توركیا لە عەفرین.
٢٧ ڕۆژە سوپای توركیا و گروپە ئۆپۆزسیۆنە سورییە هاوكارەكانی هێرشیان بۆسەر كانتۆنی عەفرین لە ڕۆژئاوای كوردستان دەستپێكردووە، بەڵام تا ئێستا سوپای توركیا نەیتوانیووە پێشڕەویی ئەوتۆ بكات.

يمكنك ايضا قراءة الخبر في المصدر من الغد برس

اقسام فرعية

قد يعجـــــبك ايضا

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *