كوردى

له‌ ڕۆژى خۆشه‌ویستى دوو هونه‌رمه‌ند له‌ یه‌ك جیابوونه‌وه‌

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

هونه‌رمه‌ندى كوه‌یتى (عه‌بدوڵا عه‌باس) له‌گه‌ڵ رۆِژى خۆشه‌ویستیدا (ڤالانتیان) جیابوونه‌وه‌ى له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ى، ڕاگه‌یاند.

هونه‌رمه‌نده‌ كوه‌یتییه‌كه‌ له‌ پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ (ئینیستاگرام) شه‌وى ڕابردووهه‌واڵه‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه‌ و جیابوونه‌وه‌ى له‌هاوسه‌ره‌كه‌ى، ڕاگه‌یاند، له‌وباره‌یه‌وه‌ نووسی: “دواى بیركردنه‌وه‌یه‌كی زۆر له‌لایه‌ن هه‌ردووكمانه‌وه‌ (من و ئازیزه‌كه‌م له‌یلا عه‌بدوڵا) بیرمان كرده‌وه‌، وه‌ك دوو هاوسه‌ر له‌یه‌ك جیا ببینه‌وه‌”.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، جیابوونه‌وه‌یان به‌ بێ كێشه‌ و ناكۆكی بووه‌، هه‌روه‌ها نووسی: “جیابوونه‌وه‌مان دواى نه‌بوونى سازان له‌نێوانماندا هات، هیواخوازم گومان و ده‌نگۆ له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاو نه‌كرێته‌وه‌”.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: “جگه‌ له‌ ڕێز و خۆشه‌ویستى ئه‌گه‌رچى بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌میش پێكه‌وه‌ ژیاین، من بۆ هونه‌رمه‌ند (له‌یلا عه‌بدوڵا) هیچی دیكه‌م نییه‌”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك