كوردى

مشعان جبوورى: له‌دوا ساته‌كاندا عه‌لاوى ناوى منى له‌ لیستى كاندیده‌كان سڕییه‌وه‌

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

په‌رله‌مانتار “مشعان جبوور”، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 15/ 2/ 2018 ڕای گه‌یاند، عه‌لاوى له‌ پێناو موتڵه‌گ، ناوى ئه‌وی له‌ لیستى كاندیداندا، سڕیوه‌ته‌وه‌.

مشعان جبوورى، په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین، له‌ پێگه‌ى تابه‌تى خۆى له‌ (فه‌یسبووك) ڕای گه‌یاند : “ئه‌یاد عه‌لاوى، سه‌رۆكى ئیئتیلافی نیشتمانی ناوه‌كه‌مى له‌ لیسى كاندیده‌كان له‌سه‌ر پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین، له‌ لیستى ئیتیلافه‌كه‌ى بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراق، سڕییه‌وه‌”.

هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌، كه‌ عه‌لاوى له‌سه‌ر خواستى ساڵح موتڵه‌گ و چه‌ند كه‌سێكى تر، ناوه‌كه‌ى له‌ لیسته‌كه‌ سڕیوه‌ته‌وه‌.

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ پێش واده‌ى كۆتایی له‌ ڕاده‌ستكردنى لیستى كاندیده‌كان به‌ كۆمسیۆن، په‌رله‌مانتار حه‌سه‌ن شویرد، په‌یوه‌ندی پێوه‌ كردووه‌ و پێی ڕاگه‌یاندووه‌، كه‌ موتڵه‌گ و ژماره‌یه‌ك له‌ كاندیده‌كان به‌ سه‌رۆكى ئیئتیلافه‌كه‌یان گوتووه‌، به‌هۆى ئه‌وه‌ى “تاوانبارانى ڕووداوه‌كه‌ى سپایكه‌رم ئاشكرا كردووه‌، زیان به‌ لیسته‌كه‌ ده‌گه‌ینم، بۆیه‌ گوتوویانه‌ یان ئێمه‌، یان مشعان جبوورى”.

بڕیاره‌ له‌ 12/ 5/ 2018، هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا به‌ڕێوه‌ بچێت، ئه‌مڕۆش دوا واده‌ بوو بۆ ڕاده‌ستىكردنى لیستى ناوى كاندیده‌كان.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك