كوردى

گەرمیان.. UNMAS کۆتایی بە خولێک بۆ کارمەندانی دەزگای مین ھێنا

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15/2/2018، بە ئاماەدەبوونی سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین (بە وەکالەت) و بەرپرسی رێکخراوی یوئێن ماس لە کوردستان، لە مەڕاسیمێکدا کۆتای بە خولی (بەرێوەبردنی چالاکیەکان) بۆ کارمەندانی دەزگای مین ھات.

 

لە مەڕاسیمەکەدا عەلی حەمەد بەگ، سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین (بە وەکالەت)، دەستخۆشی خۆی و دەزگای گشتی کاروباری مینیشی ئاراستەی رێکخراوی (UNMAS) کرد کە بەردەوام لە ھەوڵی بەرزکردنەوەی ئاستی توانای کارمەنداندان، ھیوای خواست کە ئەو جۆرە خولانە بۆ کارمەندانیان بەردەوامی ھەبێـت بە ئامانجی ئەوەی ھەموولایەک بە دووربن لە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی لە ھەرێمی کوردستان، کە مەترسیەکی بەردەوامە لەسەر ژیانی ھاووڵاتییان.

لای خۆشیەوە مستەر پیتەر، بەرپرسی رێکخراوی یوئێن ماس لە کوردستان، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە ئەم جۆرە خولانە دەڵێنەوە و ئامادەیی خۆشی دەربڕی بۆ کردنەوەی خولی تر بۆ دەزگای گشتیی کاروباری مین، بۆ زیاتر بەزرکردنەوەی ئاستی ستافی چالاکیەکانی دەزگای مین.

 

دواتر لەلایەن سەرۆکی دەزگای مین بەوەکالەت و بەرپرسی رێکخراوی (UNMAS) لە کوردستان بڕوانامەی بەشداربوون بەسەر بەشداربوواندا دابەش کرا.

 

خولەکە بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام بوو بۆ 20 کارمەندی دەزگای گشتیی کاروباری مین لە سەرجەم سنووری پارێزگاکان و ئیدارەیی گەرمیان.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

قد يعجـــــبك ايضا

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *