كوردى

پەرلەمانتارێک: ھەفتەیی داھاتوو خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژە یاسای بودجە کۆتایی دێت

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژە بەوە دەدات، کە ڕۆژی شەممەی داھاتوو خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژە یاسای بودجە کۆتایی پێ دێت و دەگەڕێتەوە بۆ لێژنەیی دارایی.

 

شاخەوان عەبدولڵا، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ڕۆژی شەممەی داھاتوو، خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژە یاسای بودجە کۆتایی دێ و دەگەڕێتەوە بۆ لێژنەیی دارایی، ھەروەھا ئەو ماوەیەش لێژنەیی دارایی گفتوگۆی لەبارەوە دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا ماوەیەک لە پیش لیستە سیاسییەکان دەبێ بۆ ئەوەی کۆبوونەوەی بکەن”.

 

لەبارەی ئەوەی، کە دەکرێ بەبێ ئامادەبوونی عەبادی، لە ئەنجومەنی نوێنەران و بێ وەرگرتنی وەڵامێک بۆ تێبینییەکان کە لەسەر بودجە ھەیە ئەو پرۆژەیە تێدەپەڕێنرێ؟، ئەو پەرلەمانتارە، جەختی لەوە کردەوە، کە پەیوەندی بە عەبادییەوە نییە، ھەرکات ئەوان ڕازی بن بە پاشکۆیەک دەینێرن“.

 

حکوومەتی عێراق بۆ پرۆژە یاسای 2018 پشکی ھەرێمی کوردستانی لە 17%ەوە بۆ 12.6% کەمکردوە و سەرەڕای ئەوەی کورد تێبینی لەسەر ئەو پرۆژە یاسایە ھەبوو، بەڵام لەلایەن عەبادییەوە تێبینیەکان بەھەند وەرنەگیراوە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەکە کرا.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك