كوردى

كۆمسیۆن: لە رۆژانی داهاتودا پێداچوونەوە بۆ ناوی كاندیدەكان دەكەین

February 15, 2018 at 6:25 pm

كەركوك، نیسانی 2014، جیاكردنەوەی دەنگەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق فۆتۆ: كەركوك ناو

كەركوك ناو
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عیراق، كۆتاییهاتنی پرۆسەی وەرگرتنی لیستی كاندیدی هەڵبژاردن رادەگەیەنێت و ئاشكرایدەكات، لە رۆژانی داهاتوودا پێداچونەوە بۆ ناوەكان دەكەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15-2 دوا وادە بوو بۆ حزب و هاوپەیمانییەكان، تا لیستی ناوی كاندیدەكانیان رادەستی كۆمسیۆن بكەن، بە ئامانجی بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی عیراق.

رزگار حاجی حەمە، جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن بە (كەركوك ناو)ی وت “ئەمڕۆ دوامۆڵەت بوو، ئیتر كاتی پێشكەشكردنی ناوی كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردن كۆتایی هاتووە”.

بەپێی رێنماییەكانی كۆمسیۆن، هەر لیست و كاندیدێك بۆی هەبووە لیستی كاندیدەكانی، دوو هێندەی ژمارەی ئەو كورسییانە بێت بۆ هەر پارێزگایەك دانراوە.

“بۆ نمونە پارێزگای كەركوك 12 كورسی هەیە.. هەر لیستێك بۆی هەبوو ناوی 24 كاندید پێشكەشی كۆمسیۆن بكات”.

جێگری سەرۆكی كۆمسیۆن رونیكردەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا، بە لیستی ناوی كاندیدەكاندا دەچنەوە، “هەر كاندیدێك مافی كاندیدایەتی نەبێت بەپێی رێنماییەكانی كۆمسیۆن كە لە یاسای هەڵبژاردنیشدا ئاماژەی پێدراوە، ئەوا لیستەكەی لێ ئاگادار دەكەینەوە كە كاندیدێكی تر لە ماوەیەكی كورتی دیاریكراو دەستنیشان بكات بۆ جێگرتنەوەی”.

بڕیارە 12-5ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەرێوەبچێت، زیاتر لە 200 حزب و هاوپەیمانی كێبڕكێی بەدەستهێنانی 329 كورسی دەكەن، كە بە سەر پارێزگاكاندا دابەشكراوە و لە سەرتاسەری وڵاتدا، 24 ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە.

كەركوك، نیسانی 2014، جیاكردنەوەی دەنگەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق فۆتۆ: كەركوك ناو

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

قد يعجـــــبك ايضا

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *