كوردى

نەوزاد ھادی: لێکۆڵینەوە لە رووداوی ھێرشەکەی دوێنی بەردەوامە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، پارێزگاری ھەولێر، لەبارەی ھێرشکردنە سەر چەند گەشتیارێکی عەرەب لەشاری ھەولێر، پرێس کۆنفرانسێکی ساز کرد.

 

نەوزاد ھادی، پارێزگاری ھەولێر، لە پرێس کۆنفرانسێکدا، ئاماژەی بەوە دا، کە ھەندێک لایەن دەیانەوێت رووداوەکەی دوێنی، بقۆزنەوە بۆ بابەتێکی نادروست و بە سیاسی دەکەن، راشی گەیاند: “ئەمە راست نییە، لە کوردستان، نە حکوومەت و نە خەڵک، ئەمەی قبوڵە، بەڵکو ھەڵسوکەوتێکی کەسی بووە و چەند کەسێک ئەو کارەیان کردووە”.

 

پارێزگاری ھەولێر، ئەوەشی خستە روو، کە لێکۆڵینەوە لەو رووداوە دەکرێت، پۆڵیس ئێستا خەریکی لێکۆڵینەوەیە، دواتر ئیجرائاتی یاسایی دەکرێت.

 

گوتیشی: “ئێمە گشت گەشتیاران و خەڵک دڵنیا دەکەینەوە، ئەمە قبووڵ ناکرێت و ئیجرائات دەکرێت، چونکە ئەوە نەفەرھەنگی ئێمەیە، نە بڕوای ئێمەیە، نە سیاسەتی ئێمەیە، نە سیاسەتی خەڵکەکە، لێکۆڵینەوەش بەردەوامە و تا ھۆکارەکەی ئاشکرا دەبێت، تا بزانرێت لەسەر چی بووە”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك