كوردى

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌باره‌ی كاره‌كانی لێژنەى وردبینیی مووچەی فه‌رمانبه‌رانی بڵاوده‌كاته‌وه‌

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات كه‌ کارەکانى لێژنەى وردبینى لە مووچەى مامۆستایان و فەرمانبەرانى هەریەک لە دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، زانکۆى سەڵاحەددین، بۆردى کوردستانى بۆ پسپۆڕییە پزیشکیەکان و زانکۆى هەولێرى پزیشکى کۆتایى هاتووه‌ و لە زانکۆکانى دیکە دریژە بەکارەکانیان دەدەن.

 

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ(باسنیوز) نێردراوه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ “دواى ئەوەى لە ڕۆژى سێشەممە، ڕێکەوتى (13-2-2018) هەنگاوە کردارییەکانى وردبینى مووچەى مامۆستایان و فەرمانبەران لەلایەن لێژنەیەکى تایبەت لە بەغداد لە دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەڕێوەچوو، ئەمڕۆ پێنچشەممە ڕێکەوتى (15-2-2018) کارەکانیان بەکۆتاهات”.

 

له‌به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌” لە ماوەى مانەوەیان لە دیوانى وەزارەت شاندی لێژنەى وردبینى حکوومەتى ئێراقى لە مووچەى مامۆستایان و فەرمانبەرانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توژینەوەى زانستى وردبینیان لە سەرجەم ئەو داتا و زانیارییەکانى دیوانى وەزارەت کرد، لەوانە وردبینیکردن لە دۆسیەى میلاکى دیوانى وەزارەت کە ژمارەیان دەگاتە (634) مامۆستا و فەرمانبەر، هەروەک وردبینیان لە لیستى مامۆستایان و فەرمانبەران مۆڵەت (ئاسایى، بێ موچە، تەنسیب، ئیعارە)، لەگەڵ کۆى موچەى مامۆستا و فەرمانبەرانى وەزارەت لە پێش پاشکەوتى موچە و دواى پاشەکەوتى موچە، هەروەک پێش جێبەجێکردنى سیستمى بایۆمەترى و دواى سیستمى بایۆمەترى بەسەرجەم ناو و ناویشانى وەزیفى و کۆى ئەو دەرماڵانەى بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران خەرج دەکرێ کرد، لەگەڵ بودجە و خەرجى فیعلى ساڵەکانى (2013تا 2017)”.

 

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئاشكراشیكردووه‌ لێژنەکە تا ئێستا لە دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و، زانکۆى سەڵاحەددین، بۆردى کوردستانى بۆ پسپۆڕییە پزیشکیەکان و زانکۆى هەولێرى پزیشکى کارەکانیان بێ کێشە و گرفتە تەواو کردووە، هەر ئەمڕۆ پێنچشەممە ڕێکەوتى (15-2-2018) لێژنەى وردبینى کارەکانیان لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر دەستپێکرد.

 

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى نزیکەى (30000) سی هەزار مامۆستا و فەرمانبەرى هەیە، بەبێ پاشکەوت پێویستى بە زیاتر لە (37)ملیار دینار بۆ مووچەى مانگانە هەیە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

اقسام فرعية

قد يعجـــــبك ايضا

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *