كوردى

عه‌بادى: رێوشوێنى نوێ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ شايسته‌ى فه‌رمانبه‌رانى كوردستاندا ده‌ستپێده‌كه‌ين

الغد برس
مصدر الخبر / الغد برس

به‌غدا / غه‌د پرێس:
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، له‌ كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانيدائاشكراى كرد، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق، هه‌موو پارێزگاكان ده‌گرێته‌وه‌، وتيشى دواخستنى بودجه‌، به‌ربه‌ستى بۆ زۆر پرۆژه‌ى حكومه‌ت دروستكردووه‌.

حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق له‌و كۆنگره‌يه‌دا كه‌مێك پێش ئێستا به‌ڕێوه‌چوو وتى، ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران، ده‌نگى داوه‌ له‌سه‌ر پێدانى ده‌رماڵه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ده‌روازه‌ سنورييه‌كان.
جه‌ختيشكرده‌وه‌، حكومه‌ت تاوتوێى رێوشوێنى ده‌سته‌به‌ركردنى چاره‌سه‌رى كه‌مئاويمان كرد، له‌ كۆنگره‌ى ميونخ به‌شدارى ده‌كه‌ين.
وتيشى، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق، سه‌رجه‌م پارێزگاكان ده‌گرێته‌وه‌، كۆمه‌ڵه‌ى نێوده‌وڵه‌تى متمانه‌ى باڵا و گه‌وره‌يان بۆ عێراق نيشانداوه‌، بۆيه‌ عێراق توانى گرنگى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌لاى خۆيدا راكێشێت، له‌ڕێگه‌ى پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنانه‌وه‌، ژماره‌ى ئاماده‌بووانى كۆنگره‌يى كوه‌يت، له‌وه‌ى چاوه‌ڕاوانده‌كرا زياتر بوو.
جه‌ختيشى كرده‌وه‌، دواكه‌وتنى بودجه‌ به‌ربه‌ستى به‌زۆرێك له‌ پرۆژه‌كانى حكومه‌ت گه‌ياندووه‌.
سه‌رۆك وه‌زيران ئه‌وه‌شى وت، پێويستمان به‌ هه‌وڵێكى نێوده‌وڵه‌تييه‌ بۆ له‌ناوبردنى بيرى تيرۆر.
جه‌ختيشيكرده‌وه‌، به‌منزيكانه‌ رێوشوێنى تايبه‌ت بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ شايسته‌كانى فه‌رمانبه‌رانى كوردستاندا ده‌ستپێده‌كه‌ين.
وتيشى، ملياره‌ها دۆلار خه‌رجكراون، به‌بێ ئه‌وه‌ى ژێرخانى ئابورى باشتر كردبێت، يان خزمه‌تگوزارى پێشكه‌ش كردبێت.

يمكنك ايضا قراءة الخبر في المصدر من الغد برس

عن مصدر الخبر

الغد برس

الغد برس

أضف تعليقـك